دوای چەندین ساڵ چاوەڕوانی فیستیڤاڵی وەرزشی پەروەردەكان بەرێوەدەچێت

دوای چەندین ساڵ چاوەڕوانی فیستیڤاڵی وەرزشی پەروەردەكان بەرێوەدەچێت

دوای چەندین ساڵ چاوەڕوانی فیستیڤاڵی وەرزشی پەروەردەكان بەرێوەدەچێت
بەرێوەبەرایەتی چالاكی وەرزش و دێدەوانی لە بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر وەكو بەرنامەی خۆی و بەمەبەستی زیاتر خزمەت كردنی یارییەكانی گۆڕەپان و مەیدان لە ناوەندەكانی خوێندن و پەروەردەی قەزاكان، بڕیاریدا بە ئەنجامدانی فیستیڤاڵی وەرزشی بۆ پەروەردەی قەزاكانی سنوری پارێزگای هەولێر كە پێك دێت لە هەریەك لە پەروەردەكانی(ناوەندی هەولێر،دەوروبەری هەولێر،شەقلاوە، كۆیە، دەشتی هەولێر، خەبات، مەخمور) كە چەندین یاریزانی وەرزشی لە خۆ دەگرێت،هەر چەندە بەهۆی قەیرانی دارایی ماوەی چەندین ساڵە لە هەولێری پایتەختی كوردستان ئەم جۆرە فیستیڤاڵە بەرێوەنەچووە، لەم بارەشەوە (مامۆستا بێجان ئیبراهیم) بەرێوەبەری چالاكی وەرزش و دێدەوانی بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی: ئەنجامدانی ئەم جۆرە فیستیڤالانە سوود و گرنگی زۆری هەیە بۆ قوتابیانی وەرزشكار لە پەروەردەی قەزاكان، ئێمەش دوای كۆبوونەوەمان لەگەڵ سەرجەم بەرپرسی چالاكی وەرزشی لە پەروەردەی قەزاكان گەیشتینە ڕێكەوتن بۆ ئەوەی بتوانین ئەمساڵ بە شێوازێكی زۆر جوان ئەم فیستیڤاڵە ئەنجام بدەین، ئامانجیشمان خزمەت كردنی وەرزشی قوتابخانەكان لە سنوری پارێزگای هەولێریش، گوتیشی " ئەم فیستیڤاڵە ئامادەكاری پێویستی بۆ ئەنجام دەدرێت لە هەولێری پایتەختی كوردستان بەرێوەدەچێت و هەر حەوت پەروەردەی قەزا لە سنوری بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر بەشداری دەكەین، بەڵام كاتی ئەنجامدانی ئەم فیستیڤاڵە بۆ ساڵی تازە دوادەخرێت، بۆ ئەوەی پەروەردەی قەزاكانیش ئامادەكاری خۆیان و فیستیڤاڵی ناوەخۆیان ئەنجام بدەن و ئامادەكاری بكەن بۆ فیستیڤاڵی گەورەی سەر ئاستی هەرێمی كوردستان، لە ئێستاوەش دەست بە ئامادەكارییەكانمان دەكەین بۆ ئەوەی لە هەموو ڕوویەكەوە كارەكانمان ئامادەبێت و بتوانین بە جوانترین شێوە كارەكان ئەنجام بدەین، هیچ كێشەو گرفتێكمان نییە، سوپاسی بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێریش دەكەین كە پاڵپشتی تەواوی كردین بۆ ئەنجامی ئەم جۆرە چالاكییانە لە سنوری بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر.
كارزان كانەبی

Top