هەلۆ بە گرفتی داراییەوە دەچێتە كێبڕكێ خولی پلە یەك

هەلۆ بە گرفتی داراییەوە دەچێتە كێبڕكێ خولی پلە یەك

هەلۆ بە گرفتی داراییەوە دەچێتە كێبڕكێ خولی پلە یەك
تیپی تۆپی پێی یانەی وەرزشی هەلۆی دەڤەری بارزان تاكە نوێنەری دەڤەرەكە ئەم وەرزە هەر چەندە بڕیار بوو كەوا بەشداری یارییەكانی خولی پلە یەكی یانەكانی كوردستان نەكەن، بەڵام دواتر كارگێڕی یانەكە بڕیاری بەشداری كردنی دا و ئێستا تیپەكە خەریكی ئامادەكارییەكانن بۆ ئەوەی بتوانن كێبڕكێ لە سەر بەدەست هێنانی ئەنجامی شایستە بكەین، لەم بارەشەوە (ئەحمەدخەلیل) سەرۆكی یانەی وەرزشی هەلۆ بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی: خۆتان دەزانن بەشداری كردن لە هەر خولێك پێویستی بەتوانای دارایی باش هەیە، ئێمە ئەمساڵیش بە كۆمەلێك گرفتی داراییەوە بەشداری خولی یانە پلە یەكەكانی كوردستان دەكەین، 16ملیۆن دیناری وەرزی ڕابردوو قەرزارین و ئەمساڵیش تیپەكە كۆكراوەتەوە زیاتر لە 16 یاریزانی پێشووترمان پەیوەندیان بە یانەكە كردۆتەوە و چەند یاریزانێكی تریشمان هێناوەتە ریزی یانەكە، جگە لەوەش بەفەرمی كاپتن دینۆ كوڕی یانەكەمان وەكو ڕاهێنەر دەست نیشان كردوە بۆ سەرپەرشتی كردنی مەشقی یانەكە، ئومێدی ئێمە تەنیا مانەوەیە لە خولەكە، هەر چەندە سەرەتا بڕیارماندا بوو بەشداری خولی پلەیەكی كوردستان نەكەین، بەڵام دواتر پاشگەز بووینەوە كە لە خولی نایابیش پاشەكشەمان كرد، دەمانەوێ بەم یاریزانانە تەنیا مانەوەمان لە خولی پلە یەكی كوردستان مسۆگەر بكەین و بتوانین ئاست وئەنجامی شایستە پێشكەش بكەین لە خولەكە، خولی پلەیەك كێبڕكێ زۆری تێدایە و یانەكان هەوڵی بەدەستهێنانی گەیشتن بە پلە نایابی كوردستان دەدەن، ئێمەش هەموو هەولێك دەدەین بۆ ئەوەی بتوانین تیپەكە بە گەورەیی بهێلینەوە لە خولی پلەیەكی یانەكانی كوردستان.
كارزان كانەبی

Top