مۆرینیۆ لە سعودیە داوا كراوە

مۆرینیۆ لە سعودیە داوا كراوە

مۆرینیۆ لە سعودیە داوا كراوە
یانەی ئیتیحادی سعودی دوای ئەوەی لە كۆمەڵەی چامپیۆنزلیگی ئاسیا لە هەولێر پایتەختی هەرێمی كوردستان لە یاری گەڕی چوارەمی قۆناغەكە دووچاری شكست هات لە بەرامبەر یانەی قوە جەوییەی عێراقی، كارگێڕیی یانە سعودییەكە بڕیاری دوورخستنەوەی نونۆسانتۆی ڕاهێنەری بە ڕەگەز پورتوگالی لە ئەركی ڕاهێنەرایەتی یانەكە دوورخستەوە، كارگێڕی یانەی ئیتیحادیش لە هەوڵی ئەوەیە ڕاهێنەرێكی بەتوانا گوازێتەوە بۆ مەشق دانەوەی ئەستێرەكانی لە سەرووی هەمووانیش كەریم بنزیمای ئەستێرەی پێشووی یانەی ریال مەدرید و هەڵبژاردەی فەرەنسا، یانەكە دەیەوێت چەند ڕاهێنەرێك كە بەربژێرن بۆ پڕكردنەوەی ئەو شوێنە، لە سەرووی هەموویانەوە جۆزێ مۆرینیۆی ڕاهێنەری پورتوگالی و ڕاهێنەری یانەی رۆمای ئیتالی، بەڵام تاكو ئێستا مۆرینیۆ تاكو ئێستا خۆی یەك لای نەكردۆتەوە بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە و بیر لەم دەستەوارەیە دەكاتەوە كە یانە سعودییەكە پێشكەشی كردووە، هەر چەندە پێشووتر ئەم ڕاهێنەرە سعودییە ویستی خۆی پێشانداوە بۆ كاركردن وەكو ڕاهێنەر لە سعودیە دوای ئەوەی چەندین ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی ڕوویان لەم خولە كردوە لە سەرووی هەمووشیانەوە كریستانۆرۆنالدۆی پورتوگالی، لە ئەگەری نەهاتنی ئەم ڕاهێنەرە پورتوگالیەش یانەی ئیتیحادی سعودی دوو بژاردەی دیكەی هەیە بۆ شوێنی ئەو ڕاهێنەرە ئەوانیش هەریەك لە ڕاهێنەران جولین لۆپیتیگێ‌ ڕاهێنەری ئیسپانی و پێشووی یانەكانی سێڤییا و لڤەرهامپیۆن و مارسێلۆ گایاردۆی ڕاهێنەری بەناوبانگی ئەرجەنتینی و یانەی ریڤەرپلێتی ئەو ووڵاتە ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەكانی سعودییە ئەم دوو ڕاهێنەرە بە نزیك دەزانن لە یانەكە نەك مۆرینیۆ.
كارزان كانەبی

Top