ڕەنگە ئەلڤێشی بەرازیلی زیندانی بكرێ

ڕەنگە ئەلڤێشی بەرازیلی زیندانی بكرێ

ڕەنگە ئەلڤێشی بەرازیلی زیندانی بكرێ
بەهۆی ئەو تۆمەتانەی كە ئاراستەی كراوە لەلایەن دادگاكانەوە بەهۆی تێوەگلان بە دەستدرێژی كردن بۆ سەر كچێك لە یەكێك لە یانە شەوانەكانی شاری بارسێلۆنا كە پێشووتر ناوبراو لەم شارە یاری بۆ یەكێك لە یانە بەناوبانگەكانی جیهان كردوە و مێژوویەكی گەورەی هەیە لەم شارە، دانی ئەلڤێش كە لە ئێستادا تەمەنی 40ساڵە و ماوەیەكە لە بەندیخانەیە بۆ یەكلاكردنەوەی كێسەكەی لە سەر ئەم تۆمەتانە لە ئەگەری سزادانیش ڕەنگە بۆ ماوەی 15ساڵ باند بكرێ ئەگەر تۆمەتەكەی لەسەر ساخ بێتەوە كە ئەویش دەستدرێژی سێكسییە،ئەلڤێش لە مانگی 12ی ساڵی ڕابردووە بەهۆی سكالای كچێك ڕاگیراوە لە بەندیخانەكان تاكو تۆمەتەكەی ساخ دەبێتەوە، بەهۆی سكالای كچێك كە بەبێ ئارەزوی خۆی كاری سێكسی لەگەڵ كراوە، لە بەرامبەریشدا دانی لە رێگەی تیمی پارێزەرانی خۆی هەوڵی زۆری داوە بۆ ئەوەی بێتەدەرەوە و بەدەستەبەر بێت بە مەرجی چاودێریكردنی بەردەوام، بەڵام دادوەری كێسەكە ئەو داوایەی ڕەتكردۆتەوە بەهۆی ئەوەی نەوەك وڵاتی ئیسپانیا جێ بهێلێت، دانی سوورە لە سەر بێتاوانی خۆی و تۆمەتەكە ڕەت دەكاتەوە و دەلێت كارەكانی لە نێوانمان روویداوە بە ئارەزووی هەردوولا بووە، بەپێی یاسای ووڵاتی ئیسپانیا ئەم جۆرە تاوانانە سزاكەی 4بۆ15 ساڵ بەند كردنە كاتێك تۆمەتبار تۆمەتەكەی لەسەر ساخ ببێتەوە، تاكو ئێستاش دادگاكانی ئیسپانیا ئەم كێسەیان یەكلای نەكردۆتەوە.
كارزان كانەبی

Top