ریال مەدرید پشتی لە ئێمباپێ كرد

ریال مەدرید پشتی لە ئێمباپێ كرد

ریال مەدرید پشتی لە ئێمباپێ كرد
هەر چەندە ماوەی چەند وەرزێكە میدیاكانی ئەوروپا هەوڵی گواستنەوەی كلیان ئێمباپێ بۆ ریزی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بۆتە هەوڵی ڕۆژ وگرنگ بۆیان، بەڵام بەپێی هەواڵی پێگەی (SER)ی ئیسپانیا كە ئیداری یانەی شاهانە بە كۆی دەنگی ئەندامانی یانەكەی بڕیارینداوە واز لە هەوڵی گواستنەوەی ئێمباپێ بدەن، سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكراوە كەوا فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆكی یانەی شاهانە وازی لە بیرۆكەی گواستنەوەی ئەم هێرشبەرە فەرەنسیە كردوە كە ئەوەش هەوالێكی چاوەڕوان نەكراو بووە بۆ یاریزانی ناوبراو و یانەكەش، پێرێز ئەوەشی ئاشكرا كردوە ئەگەر لە كۆتایی ئەم وەرزە ئێمباپێ گرێبەستەكەی لەگەڵ پاریس نوێ بكاتەوە ئامادەنین بیگوازینەوە بۆ ریزی یانەی ریال مەدرید، ئیدارەی یانەی شاهانەی بڕیاریان داوە كەوا یاریزانانی لاو بگوازنەوە لە بڕی یاریزانی تەمەن گەورە كە سوودی كەمترە بۆ یانەكە و ماوەی مانەوەشی زۆر نابێت، ریال مەدرید پێیان وایە مۆركردنی گرێبەستی گران بەها بۆ یانەكەی نێوانی یاریزانان و یەك ڕیزی یاریزانانی شاهانە تێك دەدات، لە ئێستادا كەش و هەوای ناو ژووری جل گۆرینی یاریزانانی ریال مەدرید تا ڕادەیەك ئارام و بێ كێشەیە، ئێمباپێ كە هێشتا مانگێكی ماوە بۆ ئەوەی تەمەنی ببێتە 25ساڵ و كۆتایی ئەم وەرزە دەتوانی بە گرێبەستی ئازاد لە یانە فەرەنسیەكە جێ بەهێلێ و دەیەوێت یانەی شاهانە بە گرێبەستێكی گرابەها بیگوازنەوە .
كارزان كانەبی

Top