یانەی زانكۆی جیهان نازناوی هێزی لەشی یانەكانی هەولێری بەدەستهێنا

یانەی زانكۆی جیهان نازناوی هێزی لەشی یانەكانی هەولێری بەدەستهێنا

یانەی زانكۆی جیهان نازناوی هێزی لەشی یانەكانی هەولێری بەدەستهێنا
بەمەبەستی زیاتر خزمەت كردنی یاری هێزی لەش لە شاری هەولێر و گرنگیدانی زیاتر بە یارییەكە لە ژێر چاودێری نوێنەرایەتی لیژنەی ئۆڵۆمپی هەولێر و بە سەرپەرشتی یەكێـتی هێزی لەشی لقی هەولێر پاڵەوانێتی هێزی لەشی یانەكانی سنوری پارێزگای هەولێر بۆ یاری پێنج پرێس بەرێوەچوو، لەم پاڵەوانێتیەش 17یانە و 82 یاریزانی یانەكانی سنوری پارێزگای هەولێر بەشداری ئەم پاڵەوانێتیەیان كرد لە هەولێری پایتەخت، لەم پاڵەوانێتیەش یاریزانانی بەشدار بوو كێبڕكێ بەهێزیان لەسەر بەدەستهێنانی پلەكانی پێشەوەی پاڵەوانێتیە دەكرد و یاریزانانی زانكۆی جیهانیش توانیان نازناوی پاڵەوانێتیەكە بەدەست بهێنن، لە بارەی ئەنجامدانی پاڵەوانێتیەكەش چاڵاك عەلی سەرۆكی هێزی لەشی هەرێمی كوردستان بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی:ئەم پاڵەوانێتیە هێزی لەشی هەولێر پێی هەڵسابوو، بەمەبەست دەستنیشان كردنی یاریزانان بۆ پاڵەوانێتی یانەكانی كوردستان كە بڕیارە لە شاری خانەقین بەرێوەبچێت، یاریزانانی بەشداربوو ئاستێكی بەرزی هەبوو 82 و یاریزان لە 17یانە كێبڕكێیان دەكرد لە سەر بەدەستهێنانی پلەكانی پێشەوەی پاڵەوانێتیە، جگە لەوەش دەستنیشان كردنی یاریزانان بوو بۆ بەشداری لە پاڵەوانێتی شارەكانی عێراقی كە یەكێتی هێزی لەشی عێراقی پێ هەڵدەستێ‌ بۆ پاڵەوانێتی ئاسیا كە یاریزانان دیاری دەكەن، یاریزانان ئاستی بەرزیان پێشكەش كرد لە پاڵەوانێتیەكە و كێبڕكێ بەهێزیان دەكرد بۆ بەدەستهێنانی پلەكانی پێشەوە یاریزانانی یانەی زانكۆی جیهان توانیان نازناوی پاڵەوانێتیەكە بەدەست بهێنن. ئەنجامی كۆتایش بەم شێوەی خوارەوە بوو.
1-یانەی وەرزشی زانكۆی جیهان
2-یانەی قەلای توركمانی
3-یانەی هەلۆ
گۆران كاوە

Top