كچانی ژیما پاڵەوانی عێراق بوون

كچانی ژیما پاڵەوانی عێراق بوون

كچانی ژیما پاڵەوانی عێراق بوون
لە شاری بەغداد بە سەرپەرشتی یەكێتی ناوەندی باسكەی عێراقی و بەبەشداری 12 هەڵبژاردەی باسكەی شارەكانی عێراقی پاڵەوانێتی باسكەی 3×3 بۆ كچانی شارەكانی پارێزگاكانی عێراقی بەرێوەچوو، كچانی رێكخراوی ژیمای شاری سلێمانی كە بە ناوی كچانی پارێزگای سلێمانی بەشدارییان كردبوو توانیان ئاستێكی یەكجار بەرز پێشكەش بكەن و سەرجەم یارییەكان براوە بن و نازناوی پاڵەوانێتی باسكەی 3×3ی شارەكانی عێراقی بهێنەوە شاری سلێمانی لەم بارەشەوە دكتۆر ڕزگار رەئوف ڕاهێنەری كچانی ڕێكخراوی ژیما بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی: لە شاری بەغداد ئێمە وەكو كچانی ژیما بە ناوی پارێزگای سلێمانی بەشداری ئەم پاڵەوانێتیەمان كرد و پێنج یاریمان ئەنجامدا بەرامبەر هەریەك لە تیپەكانی پارێزگاكانی (بەسرا، واست ،دیالە،دهۆك،هەولێر) لە سەرجەم یارییەكان بە جیاوازییەكی زۆر بردەوە، ئێمە لە رێكخراوی ژیماوە ئەو كچە یاریزانانەمان كردۆتە یاریزانی هەڵبژاردەی عێراق ڕێژەی تەمەنیان تەنیا 16 ساڵە هەر چەندە پاڵەوانێتیەكە بۆ ئاستی پێشكەوتووان بوو كە تەمەنیان بۆ 25 تاكو 30 ساڵ بوو،دكتۆر ڕزگار گوتیشی" كچە یاریزانانی ئێمە ئاستێكی یەكجار بەرزیان پێشكەش كرد لە ڕووی هونەری و تەكنیكی ببونە جێگای سەرسورمانی یەكێتی باسكەی عێراقی و پیرۆزە ئەم نازناوە لە شاری سلێمانی، جێگای ئاماژە پێكردنە لە یاری كۆتاییدا رووبەڕووی كچانی هەڵبژاردەی هەولێر بوونەوە یارییەكەشیان بە ئەنجامی (20-7)خاڵ بردەوە و هەولێریش پلەی دووەمی بەدەستهێنا.
كارزان كانەبی

Top