پێویستە ساڵانە لەم شانزەڕۆژەدادرووشمەکان بگۆڕێت بۆکردار.

پێویستە ساڵانە لەم شانزەڕۆژەدادرووشمەکان بگۆڕێت بۆکردار.

توندووتیژی دژبەئافرەتان دیارودەیەکی جیهانیە بەڵام شێوازەکەی دەگۆڕێت لەکۆمەڵگایەکەوە بۆکۆمەڵگایەکی دیکە وەلەکلتووریەکەوەبۆکلتوریەکی دیکە هەندێک جار لەشارێکەوە باوشارێکیتر ،لەهه رێمی کوردستانیشدابەهۆی کلتووری پیاوسالاریەوە توندووتیژی بەرامبەر بە ئافرەتان دەکرێت وڕۆژانە ژمارەیەکی زۆرلەکچان و ژنان تووندووتیژیان بەرامبەردەکرێت وڕووبەرووی توندووتیژی دەبنەوە ئەمەیش بێگومان کارێکی ناشارستانیە کەبەرامبەربە ڕەگەزی مێ دەکرێت .توندووتیژیەکان کاریگەری لەسەردەروون وجەستەی ئافرەت بەجێ دەهێڵێت ،ئەگەر بێت و باسی ئەوتووندووتیژیانە بکەین کەبەرامبەر بەڕەگەزی مێ دەکرێت ناتوانیت دەست لەسەرهه مووبرینەکان دابنێن چونکە جۆرەکانی تووندووتیژی زۆرن کەبەرامبەر بەئافرەتان دەکرێت جاچ لەناو خێزان بێت یان لەناوکۆمەڵگابەشێوەیەکی گشتی .

له25ی نۆڤەمبەری هه مووساڵێک هه ڵمەتی شانزەڕۆژەی نیشتیمانی بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی دژبەئافرەتانە ولەتەواوی جیهاندا و وە لەهه رێمی کوردستانیشدا چ لەلایەن حکوومەت وچ لەلایەن ڕێکخراوەکانی تایبەت بەپرسی ئافرەتان ساڵانە گرنگی تایبەت بەم ڕۆژە دەدرێت و چەندین چالاکی جۆراوجۆری تایبەت بەم ڕۆژە ئەنجام دەدرێت کەماوەی 16ڕۆژ بەردەوامی دەبێت ئەوەی گرنگەئەوەیە کە لەڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی دژبەئافرەتاندا ئەوەی گرنگە ئەوەیە کەلەلایەن حکوومەتەوە هه مووجۆرەپاڵپشتی و پشتگیرییەک بۆئافرەتان و خەبات و پشگیری ژنان وکچانی ئەم هه رێمە دووپاتبکرێتەوە وبەهه ند وەربگیریت .وەپێویستە کاری جدی بکرێت بۆ پاراستنی تەواوی مافەکانی ئافرەتان و وەدی هێنانی کۆمەڵگەیەکی مەدەنی کە ئافرەتان تێیدا ئازاد و یەکسان بن ،وە مەترسی کوشتن و توندووتیژیان لەسەرنەبێت تا ئافرەتان ئازادبن و کۆمەڵگەیەکی تەواومەدەنی و ئارام وپێشکەوتوولە هه مووڕووەکانەوە دێتە کایەوە ،وەپێویستە لەم ڕۆژەدا قسه کان بکرێن بە واقع و هه موولایەک ڕووبەڕووی هه موو توندووتیژیەک ببنەوە کەبەرامبەربەڕەگەزی مێ ئەنجام دەدرێت وهه رپێشەڵکارییەک و دەست درێژیەک کە ڕێگرن لەبەردەم ماف و ئازادییەکانی ئافرەتان بەشێوەیەکی گشتی .
وەپێویستە ساڵانە لەم شانزەڕۆژەدا دروشمەکان بگۆرێت بۆ کردارو هه موومان خۆمان بەبەرپرسیار بزانین چ حکوومەت و لایەنی بەرپرس و میدیا جدیەکا ن وڕێکخراوەکان پێکەوە بە ئەجێندایەکی یەکگرتووکاربکرێت بۆئەوەی کۆمەڵگاهۆشیار بکرێتەوە،لەئاستی ئەوتوندووتیژیانەی کەبارامبەربەڕەگەزی مێ ئەنجام دەدرێت وەهه رهه موومان هه وڵی ئەوە بدەین کە زەمینەیەکی ته واو لەباربڕەخسێنین بۆئافرەتان تاوەکو بەشداری لەکۆی بوارەجیاوازەکانی کۆمەڵگەی کوردیدابکەن وجێ دەستی خۆیان دیاربخەن و خۆیان بسەلمێنن لەنێو کۆمەڵگادا.

 

بێلان ڕۆژبەیانی

 

Top