رەجــــەب تەیب ئەردۆغان، سەرکۆماری تورکیا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان.

رەجــــەب تەیب ئەردۆغان، سەرکۆماری تورکیا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان.

ئەمشەو دووشەممە، 22/4/2024، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرکۆماری تورکیا لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە گەیشتە هەولێر و لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازی لێکرا.

بڕیارە سەرکۆماری تورکیا لە سەردانەکەیدا بۆ هەولێر لەگەڵ هەریەکە لە سەرۆک بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە و تاوتوێی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و ئەنقەرە دەکەن.

شایانی باسە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە رەجەب تەیب ئەردۆغان لە فڕۆکەخانەی بەغدا لەلایەن محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە پێشوازی لێکرا و دوای کۆبوونەوەیان واژۆیان لەسەر 26 ڕێککەوتن و یاداشتی لێکتێگەیشتن کرد.

Top