كچانی زانكۆی سلێمانی پاڵەوانی گۆڕەپان و مەیدانی كوردستان بوون

كچانی زانكۆی سلێمانی پاڵەوانی گۆڕەپان و مەیدانی كوردستان بوون

كچانی زانكۆی سلێمانی پاڵەوانی گۆڕەپان و مەیدانی كوردستان بوون
لە شاری هەولێر لە سەر یاریگای شەهید فرەنسۆ هەریری بەسەرپەرشتی یەكێـی ناوەندی گۆڕەپان و مەیدانی كوردستان و لە ژێرچاودێری لیژنەی ئۆڵۆمپی هەرێمی كوردستان، بەمەبەستی زیاتر گرنگیدان بە یارییەكانی گۆڕەپان و مەیدان لە شارەكانی كوردستان و بەرەوپێشبردنی زیاتری ئاستی یارییە لە شارەكانی كوردستان، پاڵەوانێتی گۆڕەپان و مەیدانی كوردستان لە هەردوو ئاستی كوڕان و كچان بەرێوەچوو، لە ئاستی كوڕان دە یانە كێبڕكێ بەدەست هێنانی پلەكانی پێشەوەیان دەكرد، لە ئاستی كچانیش حەوت یانەی شارەكانی كوردستان هەوڵی پاڵەوان بوون و بەدەستهێنانی ئەنجامی شایستەیان دەدا لە پاڵەوانێتیەكە، لە دوو پاڵەوانێتیەكەش یاریزانانی بەشداربوو كێبڕكێ بەهێزیان دەكرد لە سەر بەدەستهێنانی پلەكانی پێشەوە، ئەنجامی كۆتایش بەم شێوەی خوارەوە بوو.
ئاستی كچان
1-زانكۆی سلێمانی 139خاڵ
2-سیروانی نوێ 139خاڵ
3-سەورە111خاڵ
ئاستی كوڕان
1-سیروانی نوێ 144خاڵ
2-سۆلاڤی نوێ 122خاڵ
3-شێروانە 104خاڵ
كارزان كانەبی

Top