هەولێر لە بەردەم هاندەرانی تووشی شكست هات

هەولێر لە بەردەم هاندەرانی تووشی شكست هات

لە خولی ئەستێرەكانی عێراق
هەولێر لە بەردەم هاندەرانی تووشی شكست هات
كارزان كانەبی
لە درێژەی یارییەكانی خولی ئەستێرەكانی عێراقی ئێوارەی ئەمڕۆ شەمە لە یاریگای نێودەوڵەتی شەهید فرانسۆ هەریری بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆری هاندەرانی وەرزشی هەردوو یانەی هەولێر و زاخۆ رووبەڕووی یەكتری بوونەوە، لە گێمی یەكەمی یارییەكە یاریزانانی هەردوو یانە توانیان ئاستێكی مام ناوەند پێشكەش بكەن و چەندین هێرش بكەنە سەر یەكێتی بەڵام گشت هەوڵەكانم لەم گێمە بێ ئاكام بوو.
لە گێمی دووەمی یارییەكە یاریزانانی یانەی زاخۆ توانیان لە خولەكی 62ی یارییەكە گۆلێك لە رێگەی یاریزان موهەیمەن سەلیم بە لێدانی سەر تۆماربكات، لە دوای ئەم گۆڵەش هەولێرییەكان هەولێ ڕاست كردنەوەی ئەنجامی یارییەكەیان دەدا، لەبەرامبەریشدا لە خولەكی 71ی یارییەكە زاخۆ لەر ێگەی پاتریك مارسیلینۆ گۆڵی دووەم و دڵنیایی بۆ یانەكە تۆماركرد، لە دوای ئەم گۆڵەش هەولێر چەند هێرشێكی بردە گۆڵی یانەی زاخۆ گشت هەوڵەكان بێ سوود بوو، بەم ئەنجامەش (2-0)گۆڵ بەسوودی زاخۆ تەواو بوو سێ‌ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا.
دهۆك -نەجەف (1-0)گۆڵ
نەورۆز-ئەمانە(2-0)گۆڵ

Top