ئەكادیمیای شەتڕەنج هاریكاری رواندزی كرد و لەسۆرانیش نمایشی پەرتووكی شەتڕەنجكرا

ئەكادیمیای شەتڕەنج هاریكاری رواندزی كرد و لەسۆرانیش نمایشی پەرتووكی شەتڕەنجكرا


ئەكادیمیای شەتڕەنج هاریكاری رواندزی كرد و لەسۆرانیش نمایشی پەرتووكی شەتڕەنجكرا
زاگرۆس نانەكەلی
ئێوارەی چوارشەممە رێكەوتی 29-11-2023 ئەكادیمیای شەتڕەنجی هەولێر سەردانی رواندزی كرد و لەلایەن حلمی شێركۆ بەرێوەبەری ناوەندی وەرزش ولاوانی رواندز،رزگار شێركۆ بەرپرسی چالاكییەكان پێشوازییان لێكرا.
دواتر هەریەك لە پشتیوان شێخ ئەحمەد سەرۆكی ئەكادیمیای شەتڕەنجی هەولێر و ئازاد سابیر سەرۆكی یەكێتی شەتڕەنجی هەولێر،هۆڵی شەتڕەنجی ناوەندی وەرزش و لاوانی رواندزییان بەسەر كردەوە،هەرچەندە هۆڵێكی بچووك بوو،بەڵام شیاو بوو بۆ یاری شەتڕەنج لەهەمان كاتدا كەمكوڕی و پێدواوویستی پێوویست بوو، بۆیەچەند شەتڕەنجێكیان وەك دیاری پێشكەش بە ناوەندی وەرزش ولاوانی رواندز كرد،كە كۆمەڵێك یاریزانی شەتڕەنجی باشیان هەیە و وەك پاڵپشتی وگرنگیدان بەم یارییە.
دواتر لەدەڤەری سۆران لەخانەی فەرەنگی شین،پشتیوان شێخ ئەحمەد لەرێوەرسمێكی ناساندن وپێشكەشكردنی پەرتووكی (فێربوونی شەتڕەنج بەئاسانی) بۆ ئامادەبووان كرد وپاشان گفتوگۆ لەسەر پەرتووكە كراو دواتر نووسەر بەواژووی خۆی پەرتووكەكەی پێشكەشكردن.
پاشان بڕوانامەی نێودەوڵەتی ناوبژیوانی پێشكەش بە رزگار شێركۆ كرا كە لەماوەی رابردوو لەئەكادیمیای شەتڕەنجی هەولێر بەشداریكردبوو.
ماوەتەوە بڵێین ئەكادیمیای شەتڕەنجی هەولێر سەردانی زۆربەی زۆری ناوەند و قوتابخانە و یانەكان دەكات كە ئەوانەی یاری شەتڕەنجی لێ بەرێوەدەچێت و وەك هاوكاری وپاڵپشتی بۆ ئەم شوێنانە كەل وپەلی شەتڕەجییان پێشكەش دەكات بەپێی توانا،لەپێناو بەرزردنەوەی ئاستی گەنج ولاوانی وڵات و پشتیگیری و هاریكاری نێوەندە وەرزشییەكان لەتێكڕایی شاروشارۆچكەكان.

Top