ئاسۆ ڕۆستم هیوادارم هاندەران چاو ببڕنە ئاستی یانەكە بەگشتی

ئاسۆ ڕۆستم هیوادارم هاندەران چاو ببڕنە ئاستی یانەكە بەگشتی

ئاسۆ ڕۆستم هیوادارم هاندەران چاو ببڕنە ئاستی یانەكە بەگشتی
ئاسۆ ڕۆستم هێرشبەر و ئەستێرەی دیاری هەڵبژاردەی عێراقی و یانەی هەولێر كە ئەمساڵ بە گرێبەستێك لە یانەی شورتەی شاری بەغدادوە بە شێوەی خواستن ڕووی لە یانەی هەولێر كردووە، لەم چوار یارییەی ڕابردووی یانەكە ئاسۆ نەیتوانیوە ببێتە جێگای متمانەی هاندەرانی یانەكە، هاندەرانیش داوای تۆماركردنی گۆڵ و گەڕانەوە بۆ ئاستی ڕاستەقینەی خۆی دەكەن، لە بارەی ئاستی لەم وەرزەش ئاسۆ ڕۆستم بە تایبەت بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" سوپاس بۆ خودای گەورە زۆر ئاسودەم لە یاری كردن لە ریزی یانەی وەرزشی هەولێر، داواكارایشم لە هاندانی خۆشەویستی یانەكەمان چاو نەبڕنە ئاستی تاك تاكی یاریزانانی یانەكەمان، چاو ببڕنە ئاستی یانەكە بەگشتی و بە شێوازی یاریزانەكان وشێوازی یاری كردنی یانەكە، چونكە ئێمە شێوازی یاری كردنمان بەم جۆرەیە تاوانبار من نیم كە كە ئاستم وەكو پێویست نییە پێم وایە ئەمەش ئاشكرایە لای هاندەرانی خۆشەویست و هەموو خەڵك، لەبارەی گەڕانەوە بۆ ئاستی ڕاستەقینەی خۆی و تۆماركردنی گۆڵ بۆ یانەی هەولێر گوتی" پەنا بەخوا بەلێن دەدەم ئاستم باشتر بێت و بتوانم گۆڵیش تۆماربكەم بۆ یانەكەم.
كارزان كانەبی

Top