٤٠ کۆچبەری نایاسایی لە چاناک قەڵا دەستگیرکران

٤٠ کۆچبەری نایاسایی لە چاناک قەڵا دەستگیرکران

 

هێزەکانی پاسەوانی کەناراوەکانی تورکیا 40 کۆچبەری نایاسایی ئەفغانییان لە پارێزگای چاناک قەڵا دەستنیشان کرد و دەستگیریان کردن.

لە میانەی ئۆپەراسیۆنێکدا، هێزەکانی پاسەوانی کەناراوەکانی تورکیا لە پارێزگای چاناک قەڵا، ٤٠ کۆچبەری نایاسایی ئەفغانییان دەستگیر کردووە کە هەوڵیان داوە بە شێوەیەکی نایاسایی سنوورەکە بەجێبهێڵن.

دوای تێپەڕین بە ڕێکاری یاسایی لە بەشی پۆلیس، ئەم کەسانە گواستراونەتەوە بۆ ناوەندی ڕادەستکردنەوەی هاووڵاتیانی بیانی لە ئایواجیک.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top