پێڵاوی زیرەك بۆ كەسانی نابینا

پێڵاوی زیرەك بۆ  كەسانی نابینا

كێشەی ڕۆیشتن و دەرچوون بۆ كەسانی نابینا، ژیانیان زیاتر قورس دەكات، لای خۆیەوە زانكۆی گراز و كۆمپانیای Tec -innovation ی نەمساوی، پێڵاوی زیرەكیان داهێناوە، كە دەتوانێت كاتێك ئاستەنگ درووست دەبێت سیستمی سەلامەتی پەیڕەو بكات، ئەوەش لە ڕێگەی دوو هەستەوەر و لە دووریی سێ مەترەوە و لە ڕێگەی لەرزینی ئامێرەكەوە ئاستەنگەكان دیاری دەكات و كەسەكە ئاگادار دەكاتەوە، كیڤن باجێستكا بەڕێوەبەری كۆمپانیاكە دەڵێت: ئاگاداركرنەوەكان وەك ئەوانەن كەلە ئوتومبێلەكاندا كار دەكەن، واتا تا زیاتر لە تەنەكە نزیك بییەوە دەنگ یا لەرزینەكە خێراتر دەبێت، ئەم پێڵاوانە لە ساڵی ٢٠٢٠ وەك ئامێرێكی پزیشكی لە ئەوروپا پەسەند كرا.

Top