بۆ چی سلێمانی وای لێ هاتووە ؟

بۆ چی سلێمانی وای لێ هاتووە ؟

ماوەی چەندێکە دۆژمنانی کورد لە ژێر بیانووی دوور لە
راستی و دروستی هەولێری پایتەخت بە ئامانج دەگرن ، وە لە دوا ئامانجیش کە کراوەتە سەر هەولێر لە شەوی پازدەی ئەم مانگە بوو کە بە هۆیەوە ژمارەیەک لە خەڵکی سڤیل شەهید بوون لەنێوانیشیاندا ژینای تەمەن یازدە مانگ بوو کە هێشتا منداڵێکی شیر خۆرە بوو و لە دوونیا نە گەشت بوو ، بەلام هێرشە درندەیەکانی سوپای پاسدارانی ئێران نەیهێشت لە ژیان بەردەوام بێت بە جۆرێک ژیانی بەجێهێشت کە خودا و دین رێگەی پێنەداون کە مرۆڤێک بەو شێوەیە ژیان لە مرۆڤێکی تر بسەنێت ، هەر بۆیەش ئەم کارەساتە بووە هۆی ئەوەی خەڵکی هەرێمی کوردستان لە سەرجەم شار و شارۆچکەکان و بە گشت چین و توێژێکەوە رژانە سەر شەقامەکان تاوەکۆ ئەم کارەساتە ترسنۆک و نامرۆڤانەیە ئیدانە و شەرمزار بکەن ، بەلام سەیر لەوەدایە لە سنوری ئەو دیووی هەمە رەنگ نە بایە نە باران ، وەک ئەوەی دەماری کورد بوونیان پسا بێت شا گەشە بن بەم کارەساتە ، پرسیار لێرەدا ئەوەیە ئەرێ بۆ چی سلێمانی وای لێ هاتووە ؟ جێگای داخە ئەو سلێمانییەی کە سەردەمانێک لانکەی شۆرەش و بەرخۆدان و ئازادی رادەربرین و دەنگی گەڵ و توقێنەری دۆژمنان بوو ، کەچی ئێستا سلێمانییەکی کت و مات و دوور لە بەهای دینی و ئەخلاقی و مرۆڤایەتی دەبینین کە داتاشرا بێت لە گشت بەها نیشتیمانی و نەتەوەیەکان ، بەلام بۆ شاری کرمان و کەسێکی فارس و ئاغاکانی ئێرانی هەست بە ئینسانیەتی خۆیان دەکەن کە ئامادەن نەک بە راگەیاندێکی هاوخەمی بگرە حازرن سێ رۆژ لە سنوری سلێمانی بکەن بە ماتەم ، کەچی ئامادە نین و نەبوون بە چەند وشەیەکیش لە سەر شەهید کردنی خەڵکی کورد و درۆن باران کردنی خاکیان بە جواب بێن نەک بە ماتەمێک ، لە کاتێکدا ولاتانی جیهان کە زمان و کلتۆر و ئایین لە ئێمە جیاوازن و لە هەموو روویەکەوە دوورن لێمانەوە ، بەلام ویژدان و مرۆڤبوونی خۆیان رێگەیان پێنەدا کە ئەم کارەساتە لە کەدار و ریسوا نەکەن ، کەچی سلێمانی لە تاو ئەو دەسەلاتەی کە حکۆمی ئەوێ دەکات وایان لێ هاتووە کورد بوون و زمان و ویژدان و دینی خۆیان وەلا بنێن بۆ ئەوەی شیعە و بە تایبەتیش ئاغا ئێرانەکان لێیان زیز نەبن ، لە کاتێکدا ئەشهەدەن کە مووچە مانگێک تاخیر دەبێت لە سەر شەقام دەبن ، تورکیا لە پەکەکە دەدات لە سەر شەقام دەبن ، کارەبا نەبێت لە سەر شەقام دەبن ، ئاو نەبێت دیسان لە سەر شەقام دەبن ، بەلام بۆ ژینای یازدە مانگ جرئەتیان نییە دوو پیاسەش لە سەر شەقام بکەن بۆ شەرمزارکردنی ئەم کارەساتە جەرگ برە ، ئاخر هەر لە بەر ئەمەیە دەلێن سلێمانی لە ژێر ئیرهابێکی فکری سیاسی و ئینسانی و دینی غەرق بووە .
1:02 ص

Top