من شەڕی ئازادیدت بۆ دەکەم، تۆ کۆیلایەتی هەڵدەبژێری !

من شەڕی ئازادیدت بۆ دەکەم، تۆ کۆیلایەتی هەڵدەبژێری !

احمد گلی

روون و ئاشکرایە، ئێران وڵاتێکی بکوژ و دیکتاتۆرو ئاژاوەگێرە لەناوچەکە، بەڵام ئەوەی لەمووشەکی ئێران و بڕینی بوجە و مووچە مەترسیدارترە بۆ کورد، هەوڵی خۆفرۆشان و جاش قەڵەم و میدیا چەواشەکارەکانە بۆ نەهێشتنی ئینتیمایی نەتەوەوی و نیشتیمانی تاکی کورد!
بۆنەهێشتنی خۆشەویستی خاک و ئاڵا!
بۆ لەبیربردنەوە زۆڵم و زۆری حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانی عێراقی ڤاشست و کیمیا باران و ئەنفال لەهزری تاکی کورد!
بۆ ونکردنی خوێنی دەیان هەزار شەهید کەلەپێناو بەدەست هێنانی ئەم ئەزموونە بەخشراوە!
بۆ ناشرینکردنی خەباتی زیاتر لەسەد ساڵی نەتەوەی کورد!

ئەم فیدراڵی و هەرێمەی ئێستا کورد بەدەستی هێناوە، کەم نیەو نابێت بەکەم سەیربکرێت، ئەمەی بەدەست هاتووە، لەسەر سینیەکی زێر پێشکەش بەکورد نەکراوە، دەریایە خوێن و فرمێکسی لەپێنودا بەخشراوە.

بۆردوومانی هەولێری پایتەختی کوردان لەلایەن ڕژێمی ئێرانی منداڵ کوژ، ماسکی زۆرێک لە خائین و خۆفرەشانی هەڵماڵی، خۆفرۆشانی وەک غالب و سەرکەوت بەئاشکراو، زۆرێکی تر لەپشتی پەردەوەو لە میدیا چەواشەکارەکانیان پاساوو بیانووی بێبنەما دەهێننەوەو، ڕەوایەتی بەکردەوە تیرۆرستیەکەی ڕژێمی ئێرانی منداڵ کوژی پەتووسێدارە دەدەن!

نەیارانی کورد هەمیشە لەپیلانگێریدان و بەهەموو هيزو توانایان هەوڵی لەناوبردنی ئەم ئەزموونەدەدەن، گرنگە تاکی کورد خاوەن ئیرادەیەکی بەهێزبێت، نابێت میدیای بەکرێگیراو جاش قەڵەم و خۆفرۆشان کاریگەریان لەسەر ئایدۆلۆژیایی تاکی کورد هەبێت، کەڕەوایەتی بەکوشتنی منداڵ دەدەن!

پێویسیە تاکی کورد هەستى کوردبوونى بخاتە پێش هەموو دابەش بوونێکی حیزبى و سیاسى و ئایدۆلۆژییەوە، ئەو روحیەتە دروستبکرێت کە هەولێر و کەرکوک و سلێمانى و دهۆک و گەرمیان، یەک روح و یەک جەستەن، نەک لەژێر کاریگەری وڕێنەی خۆفرۆشانی ئەمسالی غالب و میدیا بەکرێگیراوچەواشەکارەکان ڕەوایەتی بەزوڵم و ستەم و کوشتنی منداڵ و خەڵکی سڤیل بدرێت!

لە غاندی دەپرسن (کەی مرۆڤ شەرەفی لەدەستدەدات، دەڵیت، ئەوکاتەی لەخێری وڵاتەکەی دەخوات و ئینتیمای بۆ دوژمنانی وڵاتەکەی هەبێت)
لەکۆمەڵگەی کوردی دیارن ئەوانەی شەرەفی خۆیان بەپول و پارە فرۆشتووە، سەرباری ئەوەی ( جەنابی سەرۆک بارزانی) شەڕی ئازادی دەکات، بەڵام کۆیلایەتیان هەڵبژاردووە، بۆیە پێویستە بۆ ئەم قۆناغە شۆرشێک لەدژی خائین و خۆفرۆشان و میدیا چەواشەکارەکان بەرپابکرێت، لەپيناو ڕێگریکردن لەهەوڵی دابەشکردن و پارچە پارچەکردنی کۆمەڵگەى کوردی و پاراستنی دەسکەوتەکان.

Top