لە کاتی تەنگژەدا، چۆن وتووێژ لەتەك تیمەکەتدا دەکەیت؟

لە کاتی تەنگژەدا، چۆن وتووێژ لەتەك تیمەکەتدا دەکەیت؟

لە کاتی تەنگوچەڵەمەدا،خاوەنکارو بەرپرسەکان، تووشی شڵەژان دەبن! لە سێبەری وەها بارودۆخێکدا، کاردانەوەی ئەو بەرپرسانە لە هەڵچوون. زاڵنەبوون بە سەر دەروونیاندا ڕەنگ دەداتەوە،پاشان پەرچەکرداری ئەو بارودۆخە، بەشێوەیەکی خراپ بەسەر هاوکارانیاندا دەشکێتەوە، بەتایبەت لە کاتی گفتوگۆکردندا.ئەوەی ئەمڕۆ لە سێبەری ئەو تەنگەژە ئابوورییە جیهانییەدا دەیبینین، ڕەنگە داوامان لێ بکات تێ ڕابمێنین و لەگژ فکردان ڕاچین،چەندن ئەو خاوەن کارو پیشانەی بەهۆی ئەو ئاریشە ئابوورییەوە ترس و دڵەڕاوکێیان لە ناخی هاوکارانیدا درووست کردوە، بەدوای خۆیدا دەهێنێت.
بێگومان هەموو کات ڕەچاوکردنی شێوازیگوتووێژ پێویستە،بەڵام لە کاتی قەیراندا دەبێت بەپێویستی و پێویستە کاری بۆ بکرێت.بۆچی؟چونکە تا ئارامی و دڵنیایی لە نێو کارمەنداندا بڵاوببێتەوە.

ئەو کارەش لە خۆڕا پێکنایەت،بەڵکوو پێویستە بەم شێوازانە هەوڵی بۆ بدرێت:

١-خۆت بپارێزە لە سەرزەنشتکردن بەشێوەی ڕاستەوخۆ:
بەهۆی هەڵوێستێکەوە،لەوانەیە هەندێك لە دامەزراوەکان کارێکی نابەرپرسانە ئەنجام بدەن،ئەو کارەش هۆکاری سەرزەنشتکردنیان بێت، بەڵام لە بری لۆمەکردنیان بەهەڵە،باشتر وایە ئاماژە بۆ ئەو هۆکارە بکرێت،کە کارمەندەکەی تووشی ئەو خەتایە کردووە، پێویستە کارەکە ڕاڤە بکرێت و بەشێوەیەك شیکار بکرێت،تا لە توانادا بێت بە ڕەفتارێك ئەو کێشەیە ڕاست بکرێتەوە،پاشان لە تەواوکردنی کارەکاندا کار بەو ڕەفتارە بکرێت.

٢.دارەکە لە ناوەڕاستەوە بگرە دەستەوە:
لە کاتێکدا باسی تەنگو چەنگومەیەك دەکەیت،بەشێوەیەك گوزارشتی لێمەکە کە ترس وبیم لە ناخی کارمەندەکاندا بڵا وبکاتەوە، وەك ئەوەی ئەم کێشەیە کاریگەریی ڕووخێنەری لێ دەکەوێتەوە،یان ماڵمان وێران دەکات، یاخود هاوشێوەی ئەم گوزارشتانە،کە باسکردنیان هۆکارێك نیین بۆ بیناکردنی باوەڕو ورە لە ناخی دامەزراوەکاندا، کەواتە:بەشێوەیەکی دیکە ئەو پەیڤانە بەکار بهێنە کە بەڕاستی گوزارشت لە ئاریشەکان دەکەن، وەك کاریگەریی خراپ و بارودۆخی گران هۆکاری ئەو کێشانەن کە دەبن بەئاستەنگ لە بەردەم تەواوکردن،یان بەرەو پێشچوونی ئامانجەکاندا لە لایەك و لە لایەك؛ بۆئەوەی بتوانیت وەك بەرپرسێك پەیامی خۆت بگەیەنیت بەهاوکارانت،هەروەها بە دیوێکی تردا ڕادەی شڵەژان دڵەڕاوکێ لە ناخی هاوکارانتدا کەم بکەیتەوە،پێویستە دارەکە لە ناوەڕاستەوە بە دەستەوە بگریت.

۳-وتەکانت دەرمەپەڕێنە:
لە کاتێکدا بۆ دامەزراوەکانت دئاخفیت،بەتایبەت لە کاتی تەنگوچەڵەمەدا،بێگومان پێویستت بە لەسەرخۆیی و هەڵنەچوونە؛چونکە ئارامی لە ناخی گوێگراندا دڵنیایی و ئارامی درووست دەکات،هاوکات لەسەر پێداگری لە وەرگرتنی پەیڤەکاندا ڕایان دەهێنێت، ئەو جۆرە ڕەفتارە کاتێکی تەواوت بۆ فەراهەم دەکات بۆ گوێگرتن لە پرسیارەکان و وەڵامدانەوەیان بە گوێری پێویست.
٤-جەختکردنەوە لەسەر ڕاستییەکان:
لە وتووێژدا ڕاستگۆو ڕاشکاو بە، ئەم هەڵوێستە بە جەختکردنەوە لەسەر ڕاستییەکان و لا نەکردنەوەیە بۆ سەر ئەو بابەتانەی ترس و دڵەڕاوکێ درووست دەکەن.

Top