پێڵاوی چەرمی ڕەش بۆ پیاوان

پێڵاوی چەرمی ڕەش بۆ پیاوان

پێڵاوی چەرمی ڕەش هەمیشە یەكێكە لەو بژاردە نایابانەی كە دەتوانرێت بۆ چاوپێكەوتنی كار و بۆنە فەرمییەكان لەگەڵ پۆشاكدا ڕێك بخرێت، بەبێ گوێدانە جۆری جلوبەرگی فەرمی یان نافەرمی.

پێڵاوی چەرمی ڕەش بۆ پیاوان ڕێكخستنێكی بنەڕەتییە كە یارمەتیدەرە بۆ تیشكخستنە سەر كەسایەتیی ڕاستەقینەی پیاو، كە شیكپۆشی و جیاوازیی پێ دەبەخشێت، بەتایبەت پێڵاوی چەرمیی كلاسیك كە زیاتر بەناوبانگە، هەربۆیە براندە جیهانییەكان دیزاینی جیاواز و جۆراوجۆر پێشكەش دەكەن، بەتایبەتی ڕەنگی ڕەش، كە جگە لەو كەرەستانەی كە لە دروستكردنیاندا بەكار دەهێنرێن، وەكو جۆری چەرم، جیاوازیی پێڵاو لە جۆری نوێ و مۆدێرن، هاوكات جۆرێك لە ڕێكپۆشیش بە پیاوان دەبەخشێت.

مۆدەی پێڵاوی چەرمیی ڕەش لەم دواییانەدا ناوبانگێكی زۆری بەدەست هێناوە، ئەوەشی كە وای كرد كە یەكێك بێت لە دیارترین مۆدەكانی پێڵاوی پیاوان، ئەوەیە كە ماركەی جیل ساندەر (Jil Sander) چەندین دیزاینی بۆ پێڵاوی پیاوان خستووەتە ڕوو، بەتایبەتی بە ڕەنگی ڕەش.

 

Top