پاراستنی پاژنەی پێ لە قڵیشان

پاراستنی پاژنەی پێ لە قڵیشان

قڵیشانی پاژنەی پێ یەکێکە لە گرفتە باوەکانی زۆربەی خەڵک، جگە لە ئازار و ناڕەحەتی، لە کاتی رۆیشتنیشدا دیمەنێکی ناشرین بە قاچەکان دەبەخشێت.

بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتە  ئەم دوو پێکهاتە سرووشتیە بەکار بهێنە:

یەکەم: سۆدەی نان، پێستی مردووی قاچ لادەبات و دژە هەوکردنە و بۆنی ناخۆشی قاچ ناهێڵێت، سێ کەوچکی گەورە سۆدە تێکەڵ بە تەشتێک ئاوی ئاسایی بکە و قاچت بخەرە ناوی و بە پارچە قوماشێک یان لفکەیەک کە زبر نەبێت، بنپێیەکانت بشۆ، دواتر بە ئاو بیشۆ و پێیەکانت وشک بکەرەوە و کرێمی شێدارکەرەوەی لێبدە، هەفتەی دووجار بەکاری بهێنە.

دووەم: فازلین و ئاوی لیمۆ،لیمۆ ترشی ستریکی تێدایە و ڕۆڵی هەیە لە لێکردنەوەی پێستی مردووی بن پێیەکان و گەشەکردنی خانەکانی پێست، فازلینیش رۆڵی شێدارکەرەوە دەبینێت

کەوچکێکی بچوک فازلین تێکەڵ بە چەند دڵۆپێک ئاوی لیمۆ بکە، سەرەتا پێش بەکارهێنانی گیراوەکە، بۆ ماوەی ٣٠ خولەک پێیەکانت بخەرە ناو ئاوی گەرمەوە، دواتر وشکی بکەرەوە و گیراوەکەی لێبدە و گۆرەویی لۆکە بکەرە پێت، شەوان بەکاری بهێنە و بەیانیان بیشۆ و وشکی بکەرەوە.

 
 

 

Top