یاسا: سوكایەتی و دەست درێژی كردنە سەر فەرمانبەر

یاسا: سوكایەتی و دەست درێژی كردنە سەر فەرمانبەر

لە مادەی 232 یاسای سزاكانی عراقیدا تاوانبار بە توندی سزا دەدرێت لەو تاوانانەی لە مادەكانی (229،230،231) باس كراوە، كە ئەو تاوانانەش بریتین (سوكایەتیكردن بە فەرمانبەر، یان ئەو كەسەی خزمەتی گشتیی گرتووەتە ئەستۆ، یان ئەنجومەن و دەستە فەرمییەكان، دەستدرێژی بۆ سەر فەرمانبەر و ئەو كەسانەی خزمەتی گشتییان گرتووەتە ئەستۆ، یان برینداركردنی فەرمانبەر، یان ئەو دەستانەی فەرمین، یان ڕێگریكردنی فەرمانبەر و ئەو كەسەی خزمەتی گشتیی گرتووەتە ئەستۆ، لە كاتی ئەركدا ڕووبەڕووی ئەمانە ببێتەوە)، ئەگەر ئەنجامدانی تاوانەكە سووربونی پێشوەختی لەگەڵدا بوو، ئەگەر تاوانەكە ئەنجام درابێ لەلایەن پێنج كەس یان زیاترەوە، ئەگەر ئەو كەسەی تاوانەكەی كردووە بە ئاشكرا چەكی هەڵگرتبێت، ئەوا لە مادەی 229 یاسای سزای عێراقیدا هاتوە بە بەندكردن سزادەدرێت ئەوەی سوكایەتی بە فەرمانبەر یان ئەو كەسانەی خزمەتی گشتییان گرتۆتە ئەستۆ لە كاتی ئەركدا سوكایەتییان پێ دەكرێت، یان بەهۆی ئەركەكەیانەوە ڕووبەڕووی سوكایەتی دەبنەوە. لە مادی 230 یاسای سزاكاندا باسی دەستدرێژیكردنە سەر فەرمانبەر یان ئەو كەسەی خزمەتی گشتی گرتووەتە ئەستۆ دەكات، هەرچی دامودەزگایەكی فەرمیی وڵات بێت كە خزمەتی گشتیی پێ سپێردراوە، لە كاتی ئەركدا هێرشیان كردبێتە سەر فەرمانەر، هێرشبەر سزادەدرێ كەمتر نەبێت لە دووساڵ، ئەگەر بریندار و ئازاردانی تێدا بێت، سزاكەی زیاتر دەبێت كە لە حەوت ساڵ كەمتر نەبێت، یان بەندكردن كە كەمتر نەبێت لە سێ ساڵ. لە مادەی 231 هاتووە: هەركەس ڕێگری بكات لە فەرمانبەر لە كاتی جێبەجێكردنی ئەركەكەیدا، سزادەدرێت بە بەندكردن كە ماوەكەی زیاتر نەبێت لە سێ ساڵ، یان پێبژاردن، بەڵام ڕێگرییەكە گەیشتە پێنج كەس و چەكی لەگەڵدا بێت، ئەوا بارودۆخی سزای توند دەیانگرێتەوە.

Top