ئامۆژگاری ڕازاندنەوەی مەدخەلی بچووك و تەنگەبەر

ئامۆژگاری ڕازاندنەوەی مەدخەلی بچووك و تەنگەبەر

مەدخەلی هەر خانوویەك لەگەڵ یەكەم سەرنج سەلیقەی خاوەنماڵ نیشان دەدات، بۆیە گرنگ نییە ڕووبەرەكەی چەند فراوان بێت، بەڵكو ئەوەی سەرنجی خەڵك ڕادەكێشێت دیكۆری شوێنەكەیە. لێرەدا بیرۆكەی ڕازاندنەوە هەیە بۆ دەرگای چوونە ژوورەوەی هەرخانوویەكی بچووك، كە بریتین لە: دابینكردنی شوێنی هەڵگرتنی شاراوە، كەمكردنەوەی ئەو پارچە مۆبیلیاتانەی كە لە شوێنەكەدا دابەش كراون، هەروەها دابینكردنی بڕێكی گرنگی ڕووناكی. جگە لەوەش بەكارهێنانی ڕەنگی كراوە لە دیزاینی هەر مەدخەلێكی بچووكدا.

لە لایەكی دیكەوە بوونی ئاوێنە لە دیكۆردا باو و ئاساییە، بەو پێیەی ڕۆڵێكی گرنگ دەگێڕێت لە پێشنیاركردنی شوێن و زیادكردنی ڕێژەی ڕووناكیی سرووشتی و بەدەستهێنانی ڕەنگدانەوەی سەرنجڕاكێشدا. وا باشترە ئاوێنەكان بەسەر دیواری هۆڵەكە دابەش بكرێت، یان لەسەر دیواری نێوان مەدخەل و ساڵۆن دابنرێت.

بیریشمان نەچێت كە ڕووناكی گرنگترین توخمە لە دیكۆراتی مۆدێرندا، چونكە گواستنەوەی ڕووناكییە بۆ چاوەكان، پێویستە هەستیاریی چاو بەرامبەر تیشكدانەوەكان لەبەرچاو بگیرێت و كەسەكان بێزار نەكات، هاوكات ئەگەر سەقفەكە نزم بوو، دەتوانرێت پەنا بۆ تەكنیكەكانی ڕووناكیی شاراوە ببرێت، كە لە گۆشەكاندا دابەش كراون.

 

Top