ســــەرۆک بــــارزانــــی پێشوازی لە باڵوێزی فەڕەنسا لە عێراق دەکات

ســــەرۆک بــــارزانــــی پێشوازی لە باڵوێزی فەڕەنسا لە عێراق دەکات

سەرۆك مەسعود بارزانی، پێشوازیی لە باڵوێزی فەڕەنسا لە عێراق كرد و دواپێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێ كرد.

ئەمڕۆ دووشەممە 26/2/2024، لە سەلاحەددین، سەرۆک بارزانی، پێشوازیی لە پاتریک دۆرێل، باڵوێزی فەڕەنسا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا کە یان برێم، کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەولێر ئامادەی بوو، بارودۆخی سیاسی و دواپێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کران.

هەر لەو دیدارەدا، باڵوێزی فەڕەنسا لە عێراق و شاندی یاوەری پرسە و سەرەخۆشیی خۆیان بە سەرۆک بارزانی گەیاند بۆ کۆچی دوایی خاتوو (زەکیا مستەفا بارزانی)ـی خوشکی سەرۆک مەسعود بارزانی.

ســــەرۆک بــــارزانــــی پێشوازی لە باڵوێزی فەڕەنسا لە عێراق دەکات
Top