سەنا بەرزنجی (قوربانی)ی بڵاوكردەوە

سەنا بەرزنجی (قوربانی)ی بڵاوكردەوە

سەنا بەرزنجی كچە گۆرانیبێژی كورد,لە كەناڵی خۆی لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب گۆرانییەكی نوێی بەشێوەی دەنگ بڵاوكردەوە .

گۆرانی (قوربانی)كە نوێترین بەرهەمی سەنا بەرزنجییە تێكستەكەی لەلایەن (ئیسماعیل محەمەد)ەوە نووسراوەو گۆرانیبێژ و موسیزیان (موجین) مێلۆدییەكەی ئامادەكردووە,هەروەها (حەمید حاتەمی) كاری میكس و ماستەرینگی بۆ گۆرانییەكە ئەنجامداوە .

شایەنی باسە..تێكستی ئەم گۆرانییەی سەنا بەرزنجی لە گۆرانییەكی خانمە هونەرمەند (تارا ڕەسوول) وەرگیراوە كە لە ڕابردوودا تارا ڕەسوول گۆرانییەكەی بەهەمان ناونیشان و بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاویكردەوە .

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

Top