براد پیت پیرە قۆزەكە بیر لە پشوودان دەكاتەوە

براد پیت پیرە قۆزەكە بیر لە پشوودان دەكاتەوە

لە ساڵانی ڕابردوودا ئەستێرەی ئەمریكی (براد پیت) چەند كارێكی نایابی پێشكەش كرد، بەتایبەتی بەشداریكردنی لە دوو فیلمی لە نێو كەشوهەوای پەتای كۆرۆنادا، و لەگەڵ هاوڕێكەی (جۆرج كلۆنی) ڕۆڵی سەرەكیی لە فیلمێكدا بینی، كە لەلایەن كۆمپانیای ئەپڵەوە بەرهەم هێنرا؛ لە ١٨ی كانوونی دووەم پێی نایە تەمەنی (٦٠) ساڵییەوە، هەستێكی تایبەتی هەبوو لە نێوان وردبوونەوە و بیر كردنەوە لە داوڕۆژ و گەشبینییەوە بە داهاتوودا.

یەكێك لە هاوڕێ نزیكەكانی بە ماڵپەڕ (People)ی ڕاگەیاند: «پیتی تەمەن ٦٠ ساڵ پلانی هەیە ڕۆژێكی لەدایكبوونی بێدەنگ بەسەر ببات و، بە بیركردنەوە بەسەری ببات، و بە كەمترین ئاستی ئاهەنگگێڕان»، ئاماژەی بەوەشكرد كە: «بەوپەڕی چاوەڕوانییەوە چاوەڕێی ساڵێكی نوێیە، كە تێیدا هەوڵ دەدات بە ئەرێنی بمێنێتەوە، دەیەوێ گرنگییەكی زیاتر بە منداڵەكانی و پەروەردەكردنیان بدات، هەرچەندە دۆخی پیت لەگەڵ منداڵەكانی هێشتا سەخت و بێزاركەرە، بەڵام ئەوان بۆ ئەو گرنگترین شتن لە ژیانیدا».

لەلایەكی دیكەوە گۆڤاری (Us Weekly) لە ڕاپۆرتێكیدا ئاماژەی بەوە كردووە كە براد پیت نایەوێت پەیوەندییەكەی لەگەڵ هاوسەرەكەی پێشووی (ئەنجلینا جولی) بەم شێوەیە بە بەستوویی بمێنێتەوە و هەوڵ دەدات كارێك بكات كە لە بەرژەوەندیی منداڵەكانیدا بێت.»

براد بێت دڵتەنگی و دڵەڕاوكێی خۆی دەربڕی بەرامبەر بەو بەدواداچوونە بەردەوامەی میدیایی، كە ژیانی تایبەتی خۆی تووشی كێشە كردووە، لە دوای جیابوونەوەی لە جنیفەر ئەنیستۆن لە ساڵی ٢٠٠٥ و هاوسەرگیریی لەگەڵ ئەنجلینا جۆلی لە ساڵی ٢٠١٤ و جیابوونەوەی لە دوای دوو ساڵ. چونكە بێزاكردنی ڕۆژنامەنووسان گەیشتبووە ئەو ڕاددەیەی كە نەیدەتوانی لەگەڵ هیچ هاوڕێیەكیدا قاوە بخواتەوە، بەبێ ئەوەی قسە و باس لە دەوروبەریدا بڵاو بێتەوە.

Top