لەیلا عەلەوی: بەم دواییانە كاری كۆمیدی سەرنجم ڕادەكێشێت

لەیلا عەلەوی: بەم دواییانە كاری كۆمیدی سەرنجم ڕادەكێشێت

هونەرمەندی میسری (لەیلا عەلەوی) لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ئەلشەرق ئەلئەوسەت ڕایگەیاند كە سینەما مێژووی هونەرمەند دەنووسێت، هەروەها پێوەرێكی ڕاستەقینەی خۆشەویستیی بینەرە، لەیلا دڵخۆشیی خۆی دەربڕی بە گەڕانەوەی بۆ شانۆ جارێكی دی، دوای دووركەوتنەوەی بۆماوەی 27 ساڵ لە ڕێگەی ئاهەنگەكانی (وەرزی ڕیاز)ی و بە شانۆگەرییەك.

ئەو ئەستێرە میسرییە دەڵێت: «سینەما مێژووی هونەرمەندە، هەروەها پێوەرێكی ڕاستەقینەی خۆشەویستیی بینەرە، كە كاتیان بۆ تەرخان كرد و چوونە سینەما و بلیتێكیان كڕی بۆ بینینی ئەستێرە خۆشەویستەكەی، نیشانەی گرنگیدانی بینەرانە بە كاری سینەمایی.»

 سەبارەت بە دووبارە گەڕانەوەی بۆ سەر تەختی شانۆ گوتی: «زۆر بیری ئەوەم دەكرد كە لەسەر شانۆ بووم، دوا شانۆگەری كە نمایشم كرد ٢٧ ساڵ لەمەوبەر بوو، بەهۆی ئەو بارودۆخە ئابوورییەی كە شانۆكە پێیدا تێپەڕیبوو، ئەو سیناریۆیەی پێشكەش نەكردم كە ورووژێنەر بێت، بۆ ئەوەی جارێكی دیكە بەو ئەزموونەدا تێپەڕ بم، بەڵام سیناریۆی شانۆی (سندووقی سوور) پاڵنەرێك بوو بۆ گەڕانەوەم، چونكە كۆمێدی و نمایش تێكەڵ دەكات، هەروەها لەگەڵ ستافێكی گەورەدا كار دەكەم».

ئەو هونەرمەندە دانی بەوەنا نا كە لەم دواییانەدا فیلمە كۆمیدییەكان زیاتر سەرنجڕاكێشتر بوون بۆی، ئەمەش بە پاساو هێنایەوە بەوەی (فشارەكانی ژیان و ئەو شەڕانەی لە دەوروبەرمان دەگوزەرێن، هەردووكیان وامان لێ دەكات كە بەدوای خۆشیدا بگەڕێین، بۆیە ئەو بەرهەمانەی كە خەندەیەك دەخەنە سەر لێوی بینەر چییە، كە لە ئێستادا سەرنجی ڕابكێشن».

Top