بۆ شالاوی کوسرەت رەسوڵ

بۆ شالاوی کوسرەت رەسوڵ

خۆت و باوکت لە ژێر سایەی پارتی لە هەولێر بە ئارامی دەخەون، ئەو خەوەی لە هەولێر دەیکەن لە سلێمانی لێتان ناکەوێت لە ترسی کوژران و لێدانتان

زۆر دوور مەرۆن و نزیک ببینین، زۆر خوت بێ ئاگا مەکە لە بابەتی وەرگرتنەوەی هەولێر، من جیاوازێکی بچوکت پێ دەڵێم،

هەولێر لە سەردەمی حوکمڕانی ئێوەدا بوو ، خەڵک سەیارەی دەبردە سەربان و کەس خاوەنی ماڵ و خانوو و سەیارە و هەتا ناموسی خۆشی نەبوو، مالی خەڵکیتان تاڵان دەکرد و و خەڵتانی خوێنیشتان دەکردن و دەتان کوشتن و دەسگیرتان دەکرد و ئازاری نەفسی و جەستەییتان دەدان.

هەولێرییەکان ئێوەیان بینیوە لە سەردەمی حوکمرانی ئێوەدا ماڵوێران و شاربەدەربوون، هەولێرییەکان لە ترسی گیانیان و پاراستنی کەڕامەت و شەڕەفیان کۆچیان دەکرد بۆ ناوچەکانی ژێر دەسەلاتی پارتی، هەتا ئێرە باسی سەردەمی تاڵان و دزی ئێوە بوو کە کردم.

دواتر چی روویدا؟

کە پارتی هەولێری کۆنتڕۆنکرد و دز و پاسداری ئێرانی بەدەرنان لە دوای ٣١ ئابی مەزن ، هەولێر گەشایەوە و بوو بە شاری ئارامیی و ئاودانیی و پێکەوەژیان و بازرگانی و ناوەندی بڕیاردان و وێسگەی پێشوازی لە سەرۆک و سەرکردەکانی جیهان و هاتنی دەیان نێردەی وڵاتان و کۆمپانیای مەزنی وەبەرهێنان و گەشانەوەی ئابووری و زانست و کشتوکاڵ و پیشەسازی و هتد…،

ئیتر نە زوڵم و زۆرداری لە هەولێر ما و نە دەسترێژی و نە دزی و نە خەڵک لە ماڵ و گیانی خۆیان دەترسان، چونکە پارتی حوکمی کردن هەولێرییەکانیش پارتیان هەڵبژارد و ویستیان و ئێوەیان نەویست.

باسێکی سلێمانی بکەین؟

سلێمانی کە لەژێر دەستی حوکمرانی ئێوەدایە، خۆت و باوکیشت جورئەت ناکەن بچن لە سلێمانی بژین چونکە ترستان لە هاورێکانی خوتان هەیە نەوەک تیرۆرتان بکەن و بتانکوژن و بتانکوژێننەوە لە دەبڵ، سلێمانیتان لە شاری رۆشەنبیرییەوە کردۆتە شاری کوشتن و تیرۆر و دزی و تاڵان و سەرانە سەندن و خانەخوێی ئاغاکاندان لە حەشد و سوپای پاسداران. کەی ئاوەدانی سلێمانی وەک هەولێرە، کوا رێگاوبانەکانی، کوا پارک و شار و وەبەرهێنان؟ ئەبێ ئێمە بە ئێوە بلێن کەی سلێمانی وەربگرینەوە وەک هەولێر بۆ ئەوەی خەڵکی خۆشەویستی ئەو شارەش بحەسێتەوە لە ستەم و زۆرداری و حکومڕانی نەگریسی ئێوە، نەوەک ئێوە باس لە ئارامی و ئاوەدانی هەولێر بکەن.

جیاوازییەکی بچوکم باس کرد وەک وەلامێک بو قسەکانی تۆ
کە هەولێر و دهۆک لە ژێر دەسەلاتی پارتی لە چ ئاستێکن و سلێمانی و هەلەبچەی ژێر دەستهەڵاتتان لە چ ئاستێکن!
جگە لە کەرکوک باسی ناکەین کە بە بەلاش و بەخشیش داتان بە حەشد و ئێران.

Top