ڕۆبی بێدەنگی دەشكێنێت لە بارەی فــیلمی (باربی) و ئۆسكار

ڕۆبی بێدەنگی دەشكێنێت لە بارەی فــیلمی (باربی) و ئۆسكار

خانمە ئەكتەر (مارگۆت ڕۆبی) بێدەنگی خۆی شكاند و باسی لەو مشتومڕە كرد كە بەهۆی پاڵێوراوانی خەڵاتی ئۆسكار بۆ فیلمی (باربی) درووستی كرد، بەهۆی ئەوەی فیلمەكە پاڵێوراوی هەشت خەڵاتی ئۆسكارە.

سەرەڕای ئەمەش ناوی لە بەشی باشترین ئەكتەری كچدا تێپەڕێندرا و (گرێتا گێرڤیگ) بۆ باشترین دەرهێنەر هەڵنەبژێردرا. ڕۆبی وەك بەرهەمهێنەر لە بەشی باشترین فیلمدا ڕێزی لێگیرا، لە بەرامبەردا گریتا گێرڤیگ پاڵێوراوی باشترین سیناریۆی گونجاوی وەرگرت.

ڕۆبی لە میانی دانیشتنێكی گفتوگۆدا كە لە چوارچێوەی نمایشێكی تایبەتدا بەڕێوەچوو گوتی: «هیچ هۆكارێك نییە بۆ ئەوەی هەست بە دڵتەنگی بكەیت كاتێك دەزانیت ئەوەندە بەختەوەریت، من زۆر دڵخۆشم، چونكە هەشت پاڵێوراوی خەڵاتی ئۆسكارمان هەیە، ئەمەش سەرسوڕهێنەرە».

ئەو خانمە ئەكتەرە ئاماژەی بەوەش كردووە، فیلمە بەناوبانگەكە كە داهاتی زیاتر لە یەك ملیار دۆلاری لە بۆكس ئۆفیسدا بەدەست هێناوە و لە ئێمە گەورەترە و لە پیشەسازییەكەمان گەورەترە. ڕوبی پشتڕاستی كردەوە كە فیلمی باربی (زۆر زیاتر لەوەی خەونمان پێیەوە بینیوە) دەستكەوتی بەدەست هێناوە و ئەمەش گەورەترین خەڵاتە كە هەموو سەركەوتنەكان دەتوانن لێیەوە سەرهەڵبدەن.

ڕۆبی بێدەنگی دەشكێنێت لە بارەی فــیلمی (باربی) و ئۆسكار

هەرچەندە ڕایان گۆسلینگ پاڵێوراو بوو بۆ خەڵاتی باشترین ئەكتەری پاڵپشت، بەڵام بێزاری و نائومێدی خۆی دەربڕی بۆ ئەوەی فیلمی باربی كە زۆرترین داهاتی ساڵی ٢٠٢٣ بە دەست هێناوە و گەیشتە زیاتر لە یەك ملیار و ٤٤ ملیۆن دۆلار، كەچی لە بەشە سەرەكییەكانی پاڵێوراوانی ئۆسكاردا نەخریایە ناو فیلمەكەوە.

گۆسلینگ ئاماژەی بەوەش كردووە، هەست بە شانازییەكی زۆر دەكەم كە پاڵێوراو بووم بۆ باشترین ئەكتەری پاڵپشت بەهۆی ڕۆڵی خۆی لە فیلمی (كێن)دا، بەڵام كێن نییە بەبێ باربی، هەروەها هیچ فیلمێكی باربی نییە بەبێ گرێتا گێرڤیگ و مارگۆت ڕۆبی.

هەر لەم بارەوە بە كەناڵی (سی بی ئێس) راگەیاندووە: «شانازییەكی زۆرە بۆم كە لەلایەن هاوتەمەنەكانمەوە شان بە شانی ئەم هونەرمەندە نایابانە كاندید كراوم لە ماوەی ساڵێكدا، كە پڕ بووە لە چەندین فیلمی نایاب».

 لە هەمان كاتدا گێرڤیگ و ڕۆبی بە دوو كەس وەسف كران كە زۆرترین بەرپرسیارییان هەیە لەم فیلمە مێژوویی و بەناوبانگە جیهانییەدا.

Top