چەند پرسیارێ بۆ شالاوی کوسرەت رەسوڵ .

چەند پرسیارێ بۆ شالاوی کوسرەت رەسوڵ .

نەکا بلێن خەڵک سەردەمی پیکاب دزین لە بیری کردووە ؟

پێتان وا نییە ئێوە بۆ خەڵکی کەرکوک ماڵ نەبوون ، جا چۆن بۆ خەڵکی هەولێر دەبنە ماڵ ؟

ئەرێ چەند جار سەردانی خانەی فەرهنگی جمهوری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی کردووە ؟

ئەرێ بۆ چی کەیسی کۆژرانی رۆژنامەنوس ئامانج بابان و خێزانەکەی بە لارێدا برا ؟

ئەرێ بۆ چی پیاوەتیت بە خەبەر نەهات لە بەرامبەر هەوڵی تیرۆرکردنی کوسرەتی باوکتان لە لایەن لاهور و باڤل ؟

ئەرێ بۆ چی نەتان توانی ڤزەیەک بەرامبەر حەشد و پاسدار و پەکەکە بکەن کاتێک گۆتیان دەبێت خۆپیشاندان لە سلێمانی بە ناوی مامۆستایان ئەنجام بدەن ؟

ئەرێ ئەوانە کێ بوون کە بەردی بناغەی پردی توقوتەی شکاند ؟

ئەرێ کێ بۆ سێ جار پارەی سەد مەتری سلێمانی خوارد ؟

دە ئەوەشمان پێ بلێ ئەرێ بۆ داهاتی سلێمانی دیار نامێنێت و بۆ کوێ دەچێ ؟

دەتوانی ئەوەشمان پێ بلێی کێن ئەوانەی هەفتانە ٦٠٠ ملیۆن دولار بۆ ئێران رەوانە دەکەن ؟

ئەرێ کێن ئەوانەی کە لە دوازدەی شەوەوە شتی ماوە بە سەر چوو لە سنورەکانی ئەو زونە داخیل دەکەن ؟

ئەرێ هاوکار جاف و موراد کانی کوردەیی تاوانیان چی بوو تا مندالەکانیان هەتیوو بکەن ؟

بۆ چی واتان بە سەری کوێخا عوزێری هێنا لە کاتێکدا پیاوە سمێل گەورەکەی باڤل بوو ؟

ئەرێ داهاتی عەلوەی سلێمانی بۆ گیرفانی کێ دەچێ ؟

ئەرێ بۆ نەتان هێشت لیژنەی چاکسازی حکۆمەتی هەرێم سەردانی سلێمانی بکات تاوەکۆ چاکسازی لە مووچە خۆرانی ئەوێش بکات ؟

ئەرێ کەیسی کۆژرانی کارمەندی سکیوریتی بە کوێ گەشت ؟

ئەرێ ئەوانە کێ بوون کە چوونە سەر بارەگای پارتی و پیاوە بەتەمەنەکەی بارەگا کە لە تەمەنی باوکتان بوو بە شەق و پێلاقە لێدرا ؟

دەکرێ ئەوەمان پێ بلێی ئەوانە کێ بوون کە لە خۆپێشاندانی سلێمانی رسمی مسرور بارزانی خستیە سەر زەوی و سوتاندی ؟

ئەرێ بۆ چی چاوساغی بۆ ئێران دەکەن کە خەڵکی سڤیلی هەولێر و کۆیە ببنە ئامانجی درون و سارۆخەکانیان ؟

ئەوەشمان پێ بلێ کێن کە پشتگیری لە بازرگانانی ماددەی هۆشبەر دەکەن و منداڵی فەقیری سلێمانی ئالودەی دەکەن؟

ئەرێ بۆ چی کارگۆزارەکەی تەندروستی هەلەبجە لە سەر کارەکەی لادرا ؟

ئەرێ لیستی ئەو کەسانەی کە مەبەستان بوو ژەهر خواردیان بکەن کۆتایی هات یان ماویەتی ؟

ئەرێ تاوانی قوتابیەکەی زانکۆی سلێمانی چی بوو کە کۆشتان ئێستاش لەگەڵی دابێ دایک و باوکی پرسیار دەکەن ؟

ئەرێ کێ بۆ دەرمانەکانی نەخۆشخانەی هیوای بردبوو ؟

ئەرێ پێمان بلێن ئەو چوار هەزارەی کە لە خەزێنەی حکۆمەت دانرا بوو بەر کامەتان کەوت ؟

بۆچی ئێوە لە هەولێر لە حکۆمەتن کەچی لە سلێمانی دژی حکۆمەتن ؟

ئەرێ دووسایدی دوکان تەواو نەبوو ؟

ئەمانە بەسن کە کەمێک هەست بە شەرم و حەیا و کەرامەتی خۆتان بکەن ، کە چیدیکە باسی حکۆم و دەسەلات و بەرێوەبردنی خۆتان نەکەن ، دلنیاش بن هەتا کورد جاش و خۆفرۆشی وەک ئێوەی هەبێت هەرگیز دۆژمنی پێویست نییە.

Top