نوێنەر تراكێكی نێو ئەڵبۆمە نوێیەكەی كلیپ كرد

نوێنەر تراكێكی نێو ئەڵبۆمە نوێیەكەی كلیپ كرد

ئەگەرچی لە ماوەكانی ڕابردوودا سەرجەم بەرهەمەكانی نێو ئەڵبۆمەكەی بە شێوەی دەنگ بڵاوكردەوە,لە ئێستادا ڕەپوان و موسیزیان(نوێنەر)بۆ یەكەم جار تراكێكی نێو ئەڵبۆمە گۆرانییەكەی بە شێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە.

نوێنەر لە كەناڵی تایبەتی خۆی لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب گۆرانی(كاكە)ی بە شێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە كە ئەم بەرهەمە تراكێكە لە نێو ئەڵبۆمە نوێیەكەی بەناوی (مانگەشەو) كە 9 بەرهەمی گۆرانی لەخۆ دەگرێت و سەرجەم بەرهەمەكان بە شێوەی ڕاپ بەرهەمهاتوون.

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

Top