كاوە ئەمین كتێبی(جەنەڕاڵ بارزانی)بڵاوكردەوە

كاوە ئەمین كتێبی(جەنەڕاڵ بارزانی)بڵاوكردەوە

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێكەوتی13/3/2024 لە هۆڵی سینەما سالم لە شاری سلێمانی رێوڕەسمی ناساندن و بڵاوكردنەوەی كتێبی(جەنەڕاڵ بارزانی)بەڕێوەچوو كە ئەم كتێبە لەبارەی ژیان و خەبات و تێكۆشانی (مەلا مستەفا بارزانی) دەدوێت و ئامادەكردنی ئەم كتێبە لە بیرەوی ژمارەیەك كەسایەتی كوردی و بیانی و نووسەران و سیاسەتمەتدار و ڕۆشنبیران سەرچاوەی گرتووە.

كاوە ئەمین كتێبی(جەنەڕاڵ بارزانی)بڵاوكردەوە

بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی بەرچاو لە نووسەران و ئەدیبان و ڕۆشنبیران,رێوڕەسمی ناساندن و بڵاوكردنەوەی نوێترین كتێبی نووسەر و ڕۆژنامەنووس(كاوە ئەمین)بە ناونیشانی (جەنەڕاڵ بارزانی) بەڕێوەچوو.

كاوە ئەمین كتێبی(جەنەڕاڵ بارزانی)بڵاوكردەوە

كنێبی(جەنەڕاڵ بارزانی) كە نوێترین كتێبی چاپكراوی ڕێكخراوی كوردستان دیالۆگە و نووسەر و ڕۆژنامەنووس (فەرهاد عەونی) پێشەكییەكەی نووسیوە,لە ڕێوڕەسمی بڵاوكردنەوەیدا (كاوە ئەمین) نووسەری كتێبەكە پەیڤێكی لەبارەی كتێبەكەوە بۆ ئامادەبووان خستەڕوو و ئاماژەی پێدا ئەم كتێبە لە میانی چەند ساڵەی كاركردنیدا لە بەرنامەیەكی مێژوویی سەرچاوەی گرتووە,هەروەها نووسەر ئاماژەی پێدا كە ئەوكاتەی لە وڵاتی سوید بووە چەند كەسێكی لە نزیكەوە بینی كە ئەوان لە ساڵانی شەستەكان و حەفتاكاندا هاتبوونە كوردستان و لە نزیكەوە بارودۆخی ناوچەكەو شۆڕشی ڕزگاریخوازی كورد و ڕۆڵی پێشمەرگەكانیان بینیبوو.

كاوە ئەمین كتێبی(جەنەڕاڵ بارزانی)بڵاوكردەوە

هەروەها لە میانی بەڕێوەچوونی مەراسیمەكەدا دكتۆر(دلێر شاوەیس) و دكتۆر(ماجید خەلیل) باسێكیان لەبارەی كتێبەكەوە پێشكەش كرد.

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

Top