لەهێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کۆگای یارمەتییە مرۆییەکان لە غەززە؛ ٨ فەلەستینی کوژران

لەهێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کۆگای یارمەتییە مرۆییەکان لە غەززە؛ ٨ فەلەستینی کوژران

 

سوپای ئیسرائیل هێرشی کردە سەر کۆگایەکی دابەشکردنی یارمەتییە مرۆییەکان لە کەرتی غەززە و بەهۆیەوە ٨ کەس كوژران و ژمارەیەکی زۆریش برینداربوون.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەرمیی فەلەستین (وەفا)، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل کۆگایەکی دابەشکردنی یارمەتییە مرۆییەکانیان لە کەمپی پەنابەرانی نەسیرەت لە بەشی ناوەڕاستی کەرتی غەززە بۆردومان کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتە سەرەتاییەکان لەم هێرشەدا لانیکەم ٨ فەلەستینی کوژراون و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون.

هەروەها فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل ماڵێکیان لە کەمپی پەنابەرانی شاتی لە ڕۆژئاوای شاری غەززە بۆردومان کرد.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top