ئارامی کوردستان گرنگترینە

ئارامی کوردستان گرنگترینە


‏‎ رێزان محەمەد
‏‎سەرۆکی حکومەت لە هەر دەرکەوتنێکیدا هیوایەک دەبەخشیت بە گەل و نشتیمان .بەو سیاسەتە حەکیمانەی ڕۆژ بە ڕۆژ بەسەر قەیرانەکاندا سەر دەکەوین و زیاتر بەرەو ئامانج هەنگاو دەنێین.ئەبێ لە جەنابیان فێری وانەی خۆڕاگری ببین.ئەبێ هەمیشە هاوکار و پاڵپشتی حکومەت بین لە کاتی قەیرانەکاندا.خەلک گەر ئینتیمای بۆ حکومەت و وڵات هەبوو ئیتر هەرگیز روو ناکاتە شەقام و بە دروشمی نەخوازراو دژی حکومەتی خۆی بوەستیتەوە.سەرکردەی کورد جەنابی سەرۆک بارزانی هەمیشە بۆ ئەمرۆ و ئایندە دونیا بینی هەبوە.بە بەراورد بە رابردوو دەبینین کە زۆر پێنگاوی باشمان هاوێشتون و لە هەمو بوارەکاندا پێشڤەچونی باش هەبووە. ئێمە چاومان لە ئایندەی وڵاتە نەک لە مووچە .دەکرێ خۆش نەژین بەڵام رێگە نادەین ئیرادەمان لی بستینن ناهیڵین ئارامی وڵات بشێوێنن.
تا ئێستا هەمو فشارێکیان دژی ئێمە تاقی کردۆتەوە،فشاری ئابوری سیاسی یاسایی برسی کردن ،دوبەرەکی خستنەناو لایەنەکانی کوردستانی،بەڵام هەرگیز نەیانتوانی و ناتوانن ڕگریمان لێبکەن لەو ئامانجانەی کە لە پێناویدا هەزاران قوربانیمان داوە،دڵنیاشم کە بە خۆڕاگری خەڵکی کوردستان و سیاسەتی حەکیمانەی سەرکردایەتی کورد ئەم ئامانجانە بە دی دێن.

Top