سامسۆنگ مۆبایلە زیرەکەکانی سامسۆنگ گالاکسی A لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەناسێنێت

سامسۆنگ مۆبایلە زیرەکەکانی سامسۆنگ گالاکسی A لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەناسێنێت

کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکیس لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا زنجیرەیەک سیمینار و بەربانگی لە عێراق و هەرێمی کوردستان ئەنجامدا بۆ ناساندنی زنجیرە مۆبایلە زیرەکەکانی سامسۆنگ گالاکسی A کە تازە خراوەتە بازاڕەوە بە مۆدێلە جیاوازەکانییەوە کە گرنگترینیان بریتین لە: گالاکسی A55 ، گالاکسی A35 ، و گالاکسی A15.
لە نێوان ماوەی 24ی ئادار تا 4ی نیسان، لە 17 شاردا سیمینارەکان بەڕێوەچوون کە لە باکوورەوە بۆ باشووری عێراق دابەشکرابوون، لەگەڵ هەرێمی کوردستان، و زیاتر لە هەزار و 500 کەسی خاوەن شارەزایی و کارمەند لە بواری مۆبایلدا بەشداربوون و تیایدا تایبەتمەندی مۆبایلەکانی گالاکسی A55 و گالاکسی A35 و گالاکسی A15 پێشکەشکران، کە تایبەتمەندی تەکنیکی بەرزیان هەیە کە پێداویستی بەکارهێنەرانی جیاواز دابین دەکات.
بەڕێز سەنگمین کیم، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا لە عێراق، ڕایگەیاند، “خۆشحاڵین بە خستنەبازاڕی زنجیرە مۆبایلە زیرەکەکانی سامسۆنگ گالاکسی A کە بە تایبەتی بۆ دابینکردنی پێداویستی بەکارهێنەران و تێکەڵکردنی تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو و ئاسانکاری بەکارهێنان، وتایبەتمەندییەکان کە ئەزموونێکی تایبەت پێشکەش دەکەن، لە تایبەتمەندییە ئەمنییەکانەوە تا فۆتۆگرافی و تایبەتمەندییەکانی دیکە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "خۆشحاڵیمانە کە لەگەڵ کەسانی بەئەزموون و کارمەندانی کەرتی پەیوەندی و تەکنەلۆژیا کۆدەبینەوە و مۆبایلە نوێیەکانمان پێشکەشیان بکەین، و بەڕاستی کاری زۆرمان کردووە بۆ پەرەپێدانی بە تایبەتمەندی بەرز و داهێنەرانە".
لە میانی سیمینارەکاندا باسیان لە تایبەتمەندییەکانی مۆبایلەکانی زنجیرەی سامسۆنگ گالاکسی A کرد، کە تایبەتمەندی ئەمنیی گشتگیریان هەیە وەکو Knox Vault ، و Samsung Knox وەک یەکێک لە سەکۆ ئەمنییەکانی جیهان ناسراوە، بۆ دڵنیابوون لە ئاسایشی زانیارییە گرنگەکان و پاراستن لە لاوازییەکان. و ئامێری پارێزراوی گشتگیر بەکاردەهێنێت، کە دەتوانێت دەستبەجێ هەڕەشەکان دەستنیشان بکات، هەروەها ستراتیژییەکی گشتگیر دەگرێتەبەر کە تەواوی ئیکۆسیستەمی گالاکسی دەگرێتەوە.
هەروەها باس لە توانا نوێیەکانی وێنەگرتن کرا کە لە کامێرای پێشەنگی گالاکسی هەیە و شاشەیەکی سەرنجڕاکێش کە بە تەکنەلۆژیای Vision Booster بەهێز کراوە، کە لەگەڵ ژینگەی بەکارهێنەران دەگونجێت بۆ ئەزموونێکی ناوازەی بینین.
سەبارەت بە تایبەتمەندییەکانی فۆتۆگرافی، مۆبایلەکانی گالاکسی A55 و گالاکسی A35 ئەو ئەزموونە ناوازەیە پێشکەش دەکەن کە ئامێرەکانی گالاکسی سامسۆنگ پێی ناسراون، لەوانەش تواناکانی وەکو جێگیرکردنی وێنەی بینایی (OIS) و جێگیرکردنی وێنەی دیجیتاڵی ڤیدیۆیی (VDIS)، دڵنیابوون لەوەی وێنە و ڤیدیۆکان بە ڕوونی دەمێننەوە، تەنانەت کاتێک جوڵەدا.
نوێترین مۆبایلە زیرەکەکانی زنجیرەی گالاکسی A پابەندبوونی سامسۆنگ بەرجەستە دەکەن بۆ دڵنیابوون لە ئاسایشی و گونجاوی درێژخایەن بۆ ئامێرەکانی گالاکسی. بە گالاکسی A55 5G و گالاکسی A35 5G بەکارهێنەران دەتوانن چاوەڕێی ئەوە بکەن تا چوار نەوەی نوێکردنەوەی سیستەمی کارپێکردنی ئەندرۆید و One UI وەربگرن، لەگەڵ پێنج ساڵ نوێکردنەوەی ئەمنی. ئەم پابەندبوونە بەشدارە لە باشترکردنی سووڕی ژیانی ئامێرەکان، و دڵنیابوون لەوەی کە بە درێژایی ژیانیان بە نوێترین وەشانی گالاکسی و تایبەتمەندییەکانی ئەندرۆید دەمێننەوە.

Top