نوێکردنەوەی نوێی Galaxy AI پشتگیری زمانی زیاتر دەکات

نوێکردنەوەی نوێی Galaxy AI پشتگیری زمانی زیاتر دەکات

کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکیکس پلانی خۆی بۆ زیادکردنی سێ زمانی نوێ بۆ Galaxy AI ئاشکرا کرد؛ ئەمانە بریتین لە زمانی عەرەبی، ئەندەنوسیا و ڕووسی، جگە لە سێ زاراوەی نوێ: ئینگلیزی ئوسترالی، کانتۆنی و فەرەنسی کەنەدی. لەگەڵ زیادکردنی ئەم زمانانە بۆ ئەو 13 زمانەی کە پێشتر بەردەستن؛ سامسۆنگ خەریکی فراوانکردنی زیرەکی دەستکردە بۆ زیاتر بەکارهێنەرانی گالاکسی لەسەر ئاستی جیهان. هەروەها سامسۆنگ بەنیازە لە کۆتایی ئەمساڵدا چوار زمانی دیکە بناسێنێت کە بریتین لە زمانی ڕۆمانی، تورکی، هۆڵەندی و سویدی، جگە لە زمانی چینی و پورتوگالی ئەوروپی تەقلیدی.
تی ئێم ڕۆه، سەرۆک و بەڕێوەبەری یەکەی بازرگانی مۆبایل لە سامسۆنگ، پشتڕاستی کردەوە کە وەک پابەندبوون بە دیدگای سامسۆنگ بۆ بەهێزبوون و بڵاوبوونەوە و دەستڕاگەیشتن بە زیرەکی دەستکرد لە ئامێرە مۆبایلەکاندا بۆ هەمووان؛ هەستاون بە زیادکردنی ژمارەی زمانەکان لە Galaxy AI بۆ ئەمساڵ، کە بەمەش بەکارهێنەرانی گالاکسی دەتوانن سنوورە زمانەوانییەکان بە قەبارەیەکی بێهاوتا تێپەڕێنن. و ڕایگەیاند: "ئێمە پابەندین بە پەرەپێدانی تەکنەلۆژیا داهێنەرەکانمان و ئەزموونە باڵاکانی زیرەکی دەستکرد لەسەر مۆبایلەکان، بۆ دڵنیابوون لەوەی کە ژمارەیەکی زیاتر لە بەکارهێنەران ئەو ئامرازانەیان هەیە کە پێویستن بۆ ئازادکردنی توانا بێسنوورەکانیان".
وردەکاری تایبەتمەندیەکانی Galaxy AI
• وەرگێڕانی ڕاستەوخۆ Live Translate؛ ئەم خزمەتگوزارییە ئاسانکاری دەکات بۆ وەرگێڕانی دەنگ و دەق بە شێوەیەکی نەرم و دوولایەنە لە کاتی گفتوگۆی تەلەفۆنیدا، ئەرکەکانی وەک تۆمارکردن لە کاتی گەشتەکاندا یان گفتوگۆکردن لەگەڵ کەسانی دیکە بە زمانی زگماکی خۆیان ئاسان دەکات.
• وەرگێڕانی دەستبەجێ Interpreter; ئەم تایبەتمەندییە وەرگێڕانی خێرای گفتوگۆ ڕاستەوخۆکان لە ڕێگەی شاشەی دابەشکراوەوە کە ئاسانە بۆ بەکارهێنان چالاک دەکات، ڕێگە بەو کەسانە دەدات کە ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە بۆ بینین و خوێندنەوەی وەرگێڕانی دەقی یەکتر.
• یارمەتیدانی چات Chat Assist ؛ ئەم تایبەتمەندییە یارمەتی باشکردنی تۆنەکانی گفتوگۆ دەدات بۆ ئەوەی لەگەڵ شێوازی پەیوەندیکردنی مەبەستدا بگونجێت، وەک پەیامێکی میهرەبان بۆ هاوکارێک یان دەستەواژەیەکی کورت و گرنگ بۆ پۆستێکی سۆشیال میدیا.
• یارمەتیدانی تێبینی Note Assist؛ ئەم کاراییە تایبەتمەندی پوختەی دروستکراوی زیرەکی دەستکرد هەیە، لەگەڵ توانای دروستکردنی قاڵب کە تێبینییەکان بە فۆرماتەکانی پێشوەختە دانراو سادە دەکەنەوە، هەروەها دروستکردنی بەرگ، کە بەرهەمهێنان بەرز دەکاتەوە.
• یارمەتیدانی نوسین Transcript Assist؛ ئەم تایبەتمەندییە زیرەکی دەستکرد و تەکنەلۆژیای گۆڕینی قسە بۆ دەق بەکاردەهێنێت بۆ لەبەرگرتنەوە و کورتکردنەوە و وەرگێڕانی تۆمارەکان.
• یارمەتی گەڕان Browsing Assist ؛ ئەم تایبەتمەندییە یارمەتی کەسەکان دەدات کە خێراتر نوێترین زانیاریان لابێت بە دروستکردنی پوختەیەکی گشتگیر لە بابەتەکانی هەواڵ یان لاپەڕەکانی ئەنتەرنێت.

بەکارهێنەران دەتوانن وردە وردە لە ڕێگەی ڕێکخستنەکانی بەرنامەکانەوە پاکێج و زاراوە نوێیەکانی زمان و زاراوە پشتگیریکراوەکان لە نوێکردنەوەی نوێی Galaxy AI دابەزێنن، کە لە مانگی نیسانەوە دەستپێدەکات تا چەند مانگی داهاتوو

Top