ژمارەی قوربانیانی لافاو و ڕەشەبا لە پاکستان بۆ ٦٣ کەس زیادی کرد

ژمارەی قوربانیانی لافاو و ڕەشەبا لە پاکستان بۆ ٦٣ کەس زیادی کرد

 

لە پارێزگاکانی پەنجاب، بەلوچستان و خیبەر پختونخوا، ژمارەی قوربانیانی بارانی بەخوڕ و هەورەبروسکە بۆ ٦٣ کەس زیادی کردووە.

خورشید ئەنوەر، وتەبێژی بەشی بەڕێوەبردنی کارەساتە سروشتییەکانی پاکستان ڕایگەیاند، ژمارەی قوربانیانی باران و ڕەشەبا لە ویلایەتی پەنجاب، بەلوچستان و خەیبەر پەختونخوا بۆ ٦٣ کەس زیادی کردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد: لەئەنجامی لافاوەکەدا نزیکەی ١٣٧٠ خانوو زیانیان بەرکەوتووە.

هەروەها بەرپرسانی پاکستان ڕایانگەیاند، کە بارودۆخی خراپی کەشوهەوا و بارانبارینی بەخوڕ بەردەوامە و ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان و ڕزگارکردنیان قورس کردووە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top