گیراوەی زەیتی سرووشتی بۆ ڕزگاربوون لە مێروو

گیراوەی زەیتی سرووشتی بۆ ڕزگاربوون لە مێروو

بۆ ڕزگاربوون لە مێرووە بێزاركەرەكانی ناو ماڵ و بەبێ بەكارهێنانی قڕكەری كیمیایی، زەیتی سرووشتی ڕێگەیەكی كاریگەرە، وەك:

بەكارهێنانی زەیتی نەعنا، كە یارمەتیدەرە بۆ دوورخستنەوەی زۆربەی مێرووەكان، بەتایبەت مێرووەكانی ناوماڵ، لە نێویاندا مێش، كە حەزیان لە زەیتی سرووشتی لیمۆ نییە، بۆیە دەتوانیت دڵۆپێك زەیتی لیمۆ لەگەڵ ئاوی گەرم تێكەڵ بكەیت بۆ ئەوەی سپرایەكی كاریگەر بۆ كوشتنی مێرووەكان دروست بكەیت. هاوكات زیادكردنی زەیتی سرووشتیی دارچینی لەگەڵ زەیتی سرووشتی لیمۆ و پرتەقاڵ توانایەكی باشی ڕێگرییان هەیە لە دژی مێرووە جۆراوجۆرەكانی ناو ماڵ. بۆ ئامادەكردنی ئەم گیراوەیە پێویستە پێنج دڵۆپ زەیتی سرووشتی و پێنج دڵۆپ سابوونی شل و چارەكی كوپێك ئاو تێكەڵ بكەیت، پاشان لە ڕێگەی تۆپەڵێك لۆكەوە لەو شوێنانە دەپرژێنیت كە مێرووەكان پێیدا تێپەڕ دەبن.

ئامادەكردنی: شیلان عەلی

Top