نیشانەكانی كۆبوونەوەی چەوری لە جگەردا

نیشانەكانی كۆبوونەوەی چەوری لە جگەردا

 كۆبوونەوەی چەوری لە جگەردا Fatty liver بە نەخۆشی هەژمار دەكرێت و كاریگەریی نەرێنی دەكاتە سەر فرمانەكانی جگەر، بە تێپەڕبوونی كات لەوانەیە ببێتە هۆی مۆمبوونی جگەر Cirrhosis یان شێرپەنجەی جگەر كە ژیان دەخەنە مەترسییەوە. كۆبوونەوەی چەوری لە جگەردا بە نەخۆشییەكی هێمن دادەنرێت، چونكە لە سەرەتادا لەوانەیە كە بێ نیشانە بێت یان چەند نیشانەیەكی سووكی هەبێت بە شێوەی هەستكردن بە ماندووبوون لەگەڵ هەستكردن بە ناڕەحەتی یان ئازار لە بەشی سەرەوەی سكدا. كۆبوونەوەی چەوریی جگەر كە پەرەدەسەنێت، دەبێتە هۆی هەوكردن و تێكدانی خانەكانی جگەر، ئەوكاتە نیشانەی توندتر دەردەكەون كە بریتین لە: هەستكردن بە ماندووبوونێكی سەخت، بێهێزبوون و هیلاكیی جەستەیی، كەمبوونەوەی كێشی لەش، زەرتك Jaundice واتە زەردهەڵگەڕانی پێست و سپێنەی چاو، بەرجەستەبوونی موولوولەكانی خوێن لە پێستدا، خورشتی بەردەوام. لە حاڵەتە سەختەكانی كۆبوونەوەی چەوری لە جگەردا كە بووبێتە هۆی تێكدانی خانەكانی جگەر و مۆمبوون، نیشانەی دیكە لە تووشبوودا سەرهەڵدەدەن وەكو: كەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن، ونكردنی زیادی كێشی لەش، زیاتر زەردهەڵگەڕانی پێست و سپێنەی چاو، هێڵنج و ڕشانەوە، ئازاری جگەر، خوێنبەربوون بە زەبر یان برینێكی سووك و بچووك، گۆڕان لە كەسێتیدا، ئاوسانی قاچ و پێیەكان، خورشتێكی سەختی پێست، هەروەها تۆخبوونی ڕەنگی میز.

 

Top