بەهای خۆراكیی ئەناناس

بەهای خۆراكیی  ئەناناس

میوەی ئەناناس Pineapple بەهایەكی خۆراكیی بەرز و گەلێك سوودی تەندروستیی هەیە، چونكە دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ، پرۆتین، ڤیتامینەكانی A، B1، B2، B5، B6، B9، C، لەگەڵ كانزاكانی كالسیۆم، ئاسن، مەگنسیۆم، پۆتاسیۆم، كۆپەر، زینك، مەنگەنیز، هەروەها ئەنزیمی برۆمەلین Bromelain و ماددە دژەئۆكسانەكان بەتایبەتی بیتا كارۆتین Beta-carotene. سوودە تەندروستییەكانی ئەناناس: پاراستنی تەندروستیی چاو بەتایبەتی گۆڕانەكانی پەیوەست بە تەمەن كە لە سەنتەری تۆڕی چاودا ڕوودەدەن AMD، كەمكردنەوەی ئەگەری ڕەبوو و سووككردنی هەناسەتەنگی و نیشانەكانی دیكە لە تووشبووانی نەخۆشیی ڕەبوودا بەهۆی ڕێژە بەرزەكەی ئەنزیمی برۆمەلین و ماددەی دژەئۆكسانی بیتا كارۆتین، كۆنترۆڵكردنی پەستانی خوێن، خۆپاراستن لە ئەگەری تووشبوون بە چەند جۆرێكی شێرپەنجە، بەتایبەتی شێرپەنجەی كۆڵۆن و ڕێكە، ڕێكخستنی ئاستی شەكری خوێن و ئاستی هۆرمۆنی ئینسولین، كۆنترۆڵكردنی ئاستی چەورییەكانی خوێن، باشتركردنی تەندروستیی كۆئەندامی هەرس بە شێوەی كەمكردنەوەی ئەگەری قەبزی و ڕێكخستنی جووڵەی ڕیخۆڵە، هاندانی زووتر چاكبوونەوەی برین، كەمكردنەوەی ئاستی هەوكردن لە لەشدا، پاراستنی تەندروستیی دڵ، كەمكردنەوەی چانسی ڕوودانی جەڵتەی مێشك، پاراستنی بارستایی ماسوولكە و چڕیی ئێسك، كەمكردنەوەی ئەگەری دروستبوونی بەردی گورچیلە، پاراستنی پێست لە كاریگەرییەكانی تیشكی خۆر و پیسبوونی هەوا هاوكات لەگەڵ كەمكردنەوەی لۆچبوونی پێست، هەروەها هاندانی گەشەی قژ.

 

Top