تیۆریی داد له لای جۆن رولز (تێزه‌كه و ره‌خنه‌گرانی)..بەشی دووەم
June 26, 2013
فیکر و فەلسەفە
نووسه‌ر :عه‌بدوڵڵا ئه‌لسه‌ید ولد باه(*)
وه‌رگێڕ : تاریق كارێزی
له رێی ئه‌و پێنج بیرۆكه‌یه‌وه (كۆمه‌ڵگای باش رێكخراو، بناغه بنیاد، ره‌وشی ره‌سه‌ن، په‌رده‌ی نه‌زانی، یه‌كده‌نگی له رێی سازانه‌وه) ده‌گاته دارِشتنی جووته پره‌نسیپی دادپه‌روه‌ری، كه ئه‌وان چرِكراوهی هه‌موو تیۆرییه‌كه‌ی ئه‌ون، كه بریتین له:پره‌نسیپی یه‌كه‌م: (له چوارچێوه‌ی فراوانترین ریزبه‌ندی ئازادیی بنه‌گه و سه‌ره‌كیدا، ده‌بێ هه‌موو كه‌سێك مافی یه‌كسان به ئه‌وانی دیكه‌ی هه‌بێت).
پره‌نسیپی دووه‌م: (ده‌بێ شێوه‌كانی جیاوازیی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری به شێوازێك رێك بخرێت، له یه‌ك كاتدا مسۆگه‌ری بكات كه به عه‌قڵ پێشبینیی بكه‌ین له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌ر كه‌سێكدایه، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ستیش بێت به پۆست و كارێكه‌وه كه بۆ هه‌مووان كراوه بێت)(20).
رولز له به‌دواداچوونی دواتری خۆی بۆ تیۆرییه‌كه‌ی، دووباره هه‌ردوو پره‌نسیپه‌كه‌ی دارِشتهوه، كه به‌م چه‌شنه‌ی دادێیان لێ هات:
پره‌نسیپی یه‌كه‌م: (له چوارچێوه‌ی سیسته‌مێكی ته‌واو گونجاو له‌گه‌ڵ بنه‌گه ئازادیی یه‌كساندا، هه‌موو كه‌سێك هه‌مان شیانی ره‌های هه‌یه كه ئه‌وانی دی هه‌یانه).
پره‌نسیپی دووه‌م: (شێوه‌كانی جیاوازیی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بێ به ده‌م دوو مه‌رجه‌وه بێن، ئه‌وانیش بریتین له: ده‌بێ له به‌راییدا به كار و پۆستی بۆ هه‌مووان كراوه له چوارچێوه‌ی هه‌لومه‌رجێكی یه‌كسانی دادپه‌روه‌ریدا، گرێ درا بێت، پاشان ده‌بێ زۆرترین رێژه‌ی سوود به ئه‌ندامانی هه‌ره بێ به‌شی كۆمه‌ڵ بگه‌یه‌نێت)(21).
رولز پره‌نسیپی یه‌كه‌میانی ناو ناوه (پره‌نسیپی ئازادی) و به دووه‌میش ده‌ڵێ (پره‌نسیپی جیاوازی)، له پێشدا هاتنی نێوان هه‌ردوو پرهنسیپهكهش دووپات ده‌كاته‌وه: له پێشدا هاتن بۆ یه‌كه‌میانه به سه‌ر دووه‌میانه‌وه، هه‌روه‌ها له نێو دووه‌میشیاندا یه‌كسان بوونی ده‌رفه‌ت له پێش پێوه‌ری جیاوازیی شه‌رعییه‌وه دێت.
له پێداچوونه‌وه‌ی ئه‌م دواییه‌ی هه‌ردوو پرهنسیپهكهوه روون بووه‌وه، كه پره‌نسیپی یه‌كه‌میان په‌یوه‌ندیی به پرسهیلی بنچینه‌یی ده‌ستوورییه‌وه هه‌یه، وه‌ك ئازادیی رادهبرِین و بیركردنه‌وه و رێكخستن، له كاتێكدا پره‌نسیپی دووه‌م به ویژدانكاری (انێاف) له ده‌رفه‌ت و رایی كردنی شێوه‌كانی جیاوازی، كه ده‌چنه نێو چێوه‌ی داد دابهشهوه (distributive justice) گرێ دراوه، كه یاسا و رێنمایی یاسایی رێكی ده‌خه‌ن هه‌مبه‌ر به پرسهیلی سه‌ره‌كیی ده‌ستوور، كه زاده‌ی چركه‌ساتی گرێبه‌ستانه‌ی دامه‌زراندنه.
ئه‌م وه‌رچه‌رخانه، گواستنه‌وه‌یه‌كی پله به پله له تیۆرییه‌كی جه‌وهه‌ریی ره‌وشته‌وه به‌ره‌و رازی بوون به دیسپلین كردنی به‌هاگه‌لی رێكارانه كه له كۆمه‌ڵگاكانی دیموكرسیدا، لیبرالیزمی سیاسیی له سه‌ر دروست ده‌بێت، به ده‌سپێك له پره‌نسیپی (داد وه‌پێش چاكه ده‌كه‌وێت)، ئاشكراش رای ده‌گه‌یه‌نێت كه (تیۆریی داد وه‌ك ویژدانكاری شێوه‌یه‌كه له شێوه‌كانی لیبرالیزم)، پیشان ده‌دات(22). هه‌ڵبه‌ت ئه‌و ده‌یه‌وێ خۆی له فاقی تاكایه‌تیی رێژه‌یی به دوور بگرێت، كه وا ته‌ماشای بۆچوونهیلی پێوانه‌یی كاروباری ده‌سته‌جه‌معی ده‌كات، وه‌ك ئه‌وه‌ی بژادهی خودانه (خۆییانه)یه و قابیلی گشتاندن نین. سه‌لماندنی له پێشدا هاتنی پره‌نسیپی دادپه‌روه‌ری خۆبه‌خۆ پێویست ده‌كات، سنوورێك دابندرێت كه مه‌رجه‌كانی قبووڵ كردن شێوه‌كانی ژیانی نمایش كرا‌و دیسپلین بكات. ده‌زگاگه‌لی دادپه‌روه‌ر به‌هاگه‌لی گونجاو به خۆیان هه‌یه، كه بنه‌چه‌ی لایه‌نگیری كردنی هاووڵاتیانه بۆ ئه‌وان. ئیدی لێره‌وه ده‌گاته ئه‌وه‌ی بڵێ (داد و چاكه ته‌واوكه‌ری یه‌كدین، ئه‌مه‌شه كه له پێشدا هاتنی دادپه‌روه‌ری نكووڵیی لێ ناكات. ئه‌م له پێشدا هاتنه ته‌نیا واتای ئه‌وه‌یه كه له كاتێكدا قبووڵ كردنی بۆچوونێكی سیاسی بۆ داد، پێویست ده‌كات رێز له شێوازه‌كانی ژیان بگیرێت كه ده‌كرێ هاووڵاتی لایه‌نگری بێت، ئه‌وا چه‌مكه‌كانی چاكه كه ئه‌م چه‌مكانه پشتی پێ ده‌به‌ستن، ده‌بێ رێز له‌و سنوورانه بگرن كه بۆ خۆی دایناون، واته ئه‌و فه‌زایه رێی پێ دراوه)(23).
رولز، هه‌رچه‌نده پشتی به بۆچوونی رێكارانه ده‌به‌ست كه هه‌مبه‌ر به ههمهجۆر بۆچوون چاكه‌ی ده‌سته‌جه‌معی، پره‌نسیپی بێلایه‌نیی لیبرالانه به‌رجه‌سته ده‌كات، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ده‌سه‌لمێنێت كه راگرتنی برِیاری پێوانهسازانه به واتای دابرِان (جیا بوونه‌وه) له هه‌موو روانگه‌یه‌كی به‌هایی، ئامانجێكی مه‌حاڵه، چونكه هیچ پاساوێك نایه‌ته دی ته‌نیا به پشت به‌ستن به ئاسۆیه‌كی پێوانه‌یی نه‌بێت. تیۆریی داد وه‌ك ویژدانكاری، هه‌رگیز رێكارانه نییه، چونكه هه‌ڵگری وێنای سیاسییه بۆ تاك و كۆمه‌ڵ. ئه‌وه‌ی لێی دهگهرِێیت ئه‌وه‌یه كه ببێته (رێسایه‌كی گشتی بۆ پاساو) كه به ده‌سپێك له كۆمه‌ڵێك حه‌ده‌سی بنهرِهتی له ناواخنی كولتووری گشتیی سیاسیدایه، (ئه‌و رێسا گشتییه) بۆ بنه‌گه بنیادی سیسته‌می ده‌ستووری ده‌شێ. سیمای سه‌راپاگیر رێكارانه‌ی له‌وه‌دایه، كه به دوای فه‌زایه‌كی بێلایهنهوهیه كه له‌و دیوی جیاوازیی رێبازهیهلی راڤهكارانهوه رێز له فره‌یی ده‌گرێت، (ئه‌م فه‌زا هاوبه‌ش و بێلایه‌نه بریتییه له بۆچوونی سیاسیانه بۆ دادپه‌روه‌ری به‌وه‌ی ناوه‌ندی یه‌كده‌نگیی سازانكارانهیه)(24).
جا لێره‌وه ره‌وتی ئاراسته به دیسپلین كردنی ته‌رزی (عه‌قڵی گشتی) (public reason) بۆ كۆمه‌ڵگاكانی لیبرال روون ده‌بێته‌وه، كه فه‌زای به‌هاییانه‌ی (تیۆریی داد)ـه. رولز وا پێناسه‌ی عه‌قڵی گشتی ده‌كات كه (عه‌قڵی هاووڵاتیانی یه‌كسانه كه ئه‌وان به‌وه‌ی جه‌سته‌ی ده‌سته‌جه‌معین ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ئهوپهرِی ناچار كردن ده‌رهه‌ق به یه‌كدی پیاده ده‌كه‌ن، ئه‌ویش له رێی ده‌ركردنی یاسا و پێداچوونه‌وه‌ی دهستوورهكهیانهوه)(24).
عه‌قڵی گشتی بریتییه له بازنه‌ی دیالۆگی ئازاد له نێو فه‌زای وڵاتایه‌تیی (هاووڵاتایهتیی) هاوبه‌ش، هه‌مبه‌ر به (عه‌قڵی ناگشتی) كه له ده‌زگایه‌لی ئایینی و زانكۆدا گه‌ڵاڵه ده‌بێت، هه‌روه‌ها له لای كۆرِبهندی زانستی و یانه‌ی تایبه‌تدا. ئه‌و له سنووری ئازادیی هۆشیاری و گوزارشتدا مایه‌ی قبووڵ كردنه، به‌ڵام ناكرێ جێی عه‌قڵی گشتی بگرێته‌وه یان كۆت و به‌ندی بكات، چونكه ئه‌و بواری كولتوور و به‌های هاوبه‌شی نه‌ته‌وه‌یه.
لێره‌دا تێبینی ده‌كه‌ین كه شێوه‌كانی په‌یوه‌ندی له نێوانی دامه‌زراندنی رێكارانه‌ی دادپه‌روه‌ری، كه پره‌نسیپی له پێشدا هاتنی داد (ویژدانكاری) به‌ر له چاكه و روانگه‌ی به‌هاییانه‌ی سیاسه‌تی لیبرالانه، به‌وه‌ی گوزارشته له عه‌قڵی گشتی، ده‌یچه‌سپێنێت، هه‌ر ئه‌وه بنه‌مای ئه‌و مشتومرِه فراوانه‌ی تیۆریی رولز له هزری هاوچه‌رخی سیاسی‌دا جێی هێشت. له‌م قۆناغه‌دا به كورتی له ئاست چوار خوێندنه‌وه‌ی سه‌ره‌كی بۆ تیۆریی رولز هه‌ڵوه‌سته ده‌كه‌ین، كه له پاشینه‌ی دیاره‌وه ده‌ست پێ ده‌كه‌ن و بریتین له: بهرواردهكانی فه‌یله‌سووفی كه‌نه‌دی چارلز تایلۆر و فهیلهسووی ئه‌ڵمان یورگن هابرماس و فه‌یله‌سووفی فه‌ره‌نسی پۆل ریكۆر و فه‌یله‌سووفی ئیتالی ئه‌نتۆنیۆ نگری.
یه‌كه‌مین فه‌یله‌سووفی نێو ئه‌م چواره نوێنه‌رایه‌تیی قوتابخانه‌ی گرووپكاره (communautarian) كه له گه‌ڵاڵه كردن و پێداچوونه‌وه‌ی تیۆرییه‌كه‌یدا، دیالۆگی رولز له‌گه‌ڵ ئه‌ودا گردهبرِانه بوو. هه‌رچی هابرماس و ریكۆره، ئه‌وا له به‌راوردی رێكارانه‌دا له‌گه‌ڵ رولزدا هاوبه‌شن، به‌ڵام له دوو پێگه‌وه سه‌باره‌ت به نموونه‌ی گرێبه‌ستانه‌ی له‌گه‌ڵیدا ناته‌بان، كه‌چی خوێندنه‌وه‌ی نگری له پاشخانێكی نوێی ماركسیزمه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات كه بۆچوونی لیبرالانه ره‌ت ده‌كاته‌وه، ئه‌و بۆچوونه‌ی هابرماس به ئامرازی سه‌نگینی تیۆری داكۆكیی لێ ده‌كات.
هه‌رچی ره‌خنه‌ی گرووپكاره، ئه‌وا له ره‌خنه گرتن له بۆچوونی تاكانه بۆ خودی ئازاده‌وه ده‌ست پێ ده‌كات، به ده‌رهێنانی له رێرِهوی باوكانه‌ی و نه‌ریتی ده‌سته‌جه‌معیانه‌ی، وه‌ك چۆن له تیۆریی رولزدا به روونی دیاره كه به‌نده به لێك دابرِانێكی مه‌ترسیدار له نێوانی مرۆڤ و هاووڵاتی. تاك به‌وه‌ی خودی گرێبه‌ستانه‌یه بریتی نییه له ئه‌تۆمێكی دابرِاو، به‌ڵكوو به زه‌رووره‌ت وێنایه‌كی پێشینی هه‌یه له‌باره‌ی چاكه‌ی ده‌سته‌جه‌معییه‌وه، بێلایه‌نیی ده‌وڵه‌تیش له ئاست پرۆژه‌گه‌لی هه‌مه‌كی پێوه‌رانه واتایه‌كی نییه. ئیدی لێره‌وه‌یه گهرِانهوه به‌ره‌و وێنای ئه‌رستۆیانه، كه پێشینه به چاكه (واته چاكه‌ی گشتی) به سه‌ر داد (به چه‌مكی رێكارانه‌ی) ده‌دات.
تایلۆر، لای وایه رولز سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له تێپهرِاندنی ته‌ڵه‌زگه‌ی رێژه‌یی نه‌بوونایه‌تی، وێرِای داكۆكی كردنی له بیرۆكه‌ی ناوه‌رۆكی پێوه‌رانه‌ی وابه‌سته به تیۆریی داد، به‌وه‌ی كه گوزارشتێكه له عه‌قڵی گشتیی كۆمهڵگایهلی لیبرالی فره‌یی. سه‌رچاوه‌ی ئه‌م ناتواناییه له‌وه‌دایه كه له ده‌ست پره‌نسیپی (خودێتی ئیتیكانه)ی زاڵ به سه‌ر كولتووری نوێی رۆژاوادا، رزگاری نه‌بوو. ئه‌م پره‌نسیپه‌ش به‌نده به‌و گوته‌یه‌ی ده‌ڵێ، ههڵوێستهیلی ره‌وشتانه پشت به هیچ چاوگه بناغه‌یه‌ك نابه‌ستێت، جا چ عه‌قڵ بێت یان سروشت، پاشان هه‌ر یه‌ك له ئێمه‌ش به گوێره‌ی بیر و بۆچوونی خۆی، پهیرِهوی ده‌كات. ئیدی لێره‌دا (عه‌قڵ رۆڵی حوكمدان له دیالۆگهیلی ره‌وشت له‌ده‌ست ده‌دات). هه‌ڵبه‌ت تۆ ده‌توانی دوێنهرت سه‌باره‌ت به هه‌ندێك ئه‌نجامی كه به‌سه‌ری تێپهرِ بوون، ئاگادار بكه‌یته‌وه، به‌ڵام تۆ توانای قه‌ناعه‌ت پێ هێنانی ئه‌وت نییه، ئه‌گه‌ر هاتوو ده‌ستبه‌رداری هه‌ڵوێستی ره‌سه‌نی خۆی نه‌بوو(25).
تایلۆر، پاشخانی بۆچوونی لیبرالانه بۆ له پێشدا هاتنی مافی تاك به سه‌ر ناسنامه‌ی ده‌سته‌جه‌معیدا (وه‌ك ئه‌وه‌ی له لای رولز روونه) بۆ كانت دهگێرِێتهوه، كه شكۆی مرۆیی به سه‌ربه‌خۆیی مرۆڤ پێناسه كرد، واته توانای هه‌موو كه‌سێك سه‌باره‌ت به دیاری كردنی بۆچوونی تایبه‌تی خۆی له‌باره‌ی ژیانی نموونه‌ییه‌وه. ئه‌و مه‌ترسییه‌ی له‌م رایه ده‌كه‌وێته‌وه بریتییه له دروست بوونی هاوكێشه‌یه‌كی لیبرالانه، كه به گوێره‌ی مافی تاك دروست ده‌بێت و جیاوازیی كولتوورییش ره‌ت ده‌كاته‌وه (چونكه پشت به پیاده كردنی ته‌رزێك له پێوه‌ر ده‌به‌ستێت كه بێ هه‌ڵوارین ئه‌و مافانه دیاری ده‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه‌شه كه زۆر به پارێزه له ئاست چاره‌نووسی ده‌سته‌جه‌معی). ئه‌و ناتوانایه له قبووڵ كردنی ته‌رزه ژیانی كولتووریی ئه‌و گرووپانه‌ی كه بنه‌مای مانه‌وه‌ی ئه‌ون، ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه‌ی مافی ده‌سته‌جه‌معی له بری به‌س كردن، به مافی خود و تاكایه‌تی داده‌نێت(26).
هه‌رچی هابرماسه، ئه‌وا له سه‌ره‌تاوه ده‌ڵێ (ململانێی ئه‌و) له‌گه‌ڵ رولز ته‌نیا ناحه‌زییه‌كی خێزانه، ئه‌وا له گوته‌كه‌یدا كۆكه له‌گه‌ڵیدا، كه ئه‌ویش (ئیتیكی سه‌ربه‌خۆیی و كامڵی)ی كانته، كه ئه‌ویش به‌نده به به گشتی به‌كار بردنی عه‌قڵ. هه‌ڵبه‌ت ئه‌و ره‌خنه له چه‌مكی (ره‌وشگه‌ری ره‌سه‌ن) ده‌گرێت، كه پێی وایه ئه‌و ناتوانایه له راڤه كردن و مسۆگه‌ر كردنی هه‌ڵوێستی نالایه‌نگر، كه پره‌نسیپی داد له رووی مۆركی رێكارانهیهوه، له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت. هه‌روه‌ها هابرماسیش پێی وایه رولز له رووی له یه‌كدی جیا كردنه‌وه‌ی (پرسی پاساوده‌رانه) و (پرسی په‌سند)دا روون نه‌بوو، به جۆرێك وا دیار بوو ئه‌و ده‌یویست (بێلایه‌نیی ئایدیۆلۆژی) سه‌باره‌ت به وێنا كردنی بۆ داد، به‌ده‌ست بهێنێت، كه‌چی گه‌یشته ئه‌وه‌ی خواست بكاته قوربانی (بۆ شیاویی مه‌عریفی). له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ساغ تێگه‌یشتنی ئامرازانه‌ی تیۆریی نابه‌رده‌سته، چونكه كۆده‌نگیی سازانكارانه كه رولز قسه‌ی له‌باره‌وه ده‌كات، له پێش رِا پێویستی به هه‌وڵی قهناعهتكهرانه و داكۆكی كردن له بژارده‌ی پێوه‌رانه هه‌یه. كۆده‌نگی ناكرێ بێته دی ته‌نیا له سه‌ر بنه‌مای په‌یوه‌ندییه‌كی مه‌عریفیی نێوان شیاویی تیۆری و سه‌لماندنی بێلایه‌نیی ئایدیۆلۆژیانه‌ی نه‌بێت، هه‌روه‌ك له گفتوگۆی گشتیدا ئاشكرا ده‌بێت.
ئه‌و ستراتیژه تیۆرییه‌ی رولز پهیرِهوی كرد وای لێ كرد پره‌نسیپی شه‌رعیه‌تی دیموكراسی بخاته ژێر ركێفی پره‌نسیپه سه‌ره‌كییه‌كانی لیبرالیزمه‌وه. ئیدی لێره‌وه له پرۆژه ره‌سه‌نه‌كه‌ی خۆیدا شكستی خوارد، كه بریتی بوو له سازاندنی چه‌مكی نوێی ئازادی (ئازادیی هۆشیاری و گوزارشت و موَكایهتی...) له‌گه‌ڵ چه‌مكه كۆنه‌كه‌ی (مافه‌یلی به‌شداری و ناسنامه). هاووڵاتیان رۆڵی بنچینه‌ییان له دامه‌زراندنی دیموكراسیدا نییه، به‌وه‌ی پرهنسیپهیلی سه‌ره‌كی كه ئازادیی گشتی و فره‌یی كۆنترۆڵ ده‌كه‌ن، له چركه‌ساتی ره‌وشگه‌ری ره‌سه‌ندا گه‌ڵاڵه ده‌بن. جا لێره‌وه‌یه كه (كرده‌ی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی یاسای دیموكراسی پێویست به زیندوو كردنه‌وه نییه له هه‌لومه‌رجی ده‌ستووریی كۆمه‌ڵگایه‌كی دادپه‌روه‌ردا كه پێشتر گه‌ڵاڵه بووه، هه‌روه‌ها پێویستیش نییه شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی به رێرِهوی ته‌واو كردنی مافه‌كان بدرێت). به‌م جۆره ئه‌م بۆچوونه وا لێك ده‌درێته‌وه كه گوتاری دیموكراسی لاواز ده‌كات، كه بۆ خۆی واتاكه‌ی بریتییه له رێرِهوێكی هه‌میشه‌یی و كراوه بۆ به‌ده‌ست هێنانی ماف و پاراستنیشی(27).
هه‌رچی پۆل ریكۆره، ئه‌وا ده‌سپێكه‌كه‌ی ئه‌و پرسیاره‌یه له‌باره‌ی چه‌شنی په‌یوه‌ندیی نێوان وێنای وێژه‌یی (deontologic) (نامه‌به‌ست) بۆ داد، كه سه‌رچاوه‌كه‌ی نه‌ریتی كانته (بیرۆكه‌ی سه‌ربه‌خۆیی و جیایی) و نموونه‌ی گرێبه‌ستانه كه چه‌مكی داد له ره‌هه‌ندی ره‌وشتانه‌ی تاكه‌وه به‌ره‌و ره‌هه‌ندی ده‌زگایی ده‌رده‌كات. جا ئاخۆ په‌یوه‌ندیی نێوان (روانگه‌ی وێژه‌یی) (deontologic) و (رێكاری گرێبه‌ستانه) ده‌بێ چی بێت؟
ریكۆر گریمانه‌یه‌ك ده‌خاته روو كه بریتییه له‌وه‌ی، ئه‌م په‌یوه‌ندییه لابه‌لا نییه، مادام وه‌زیفه‌ی رێكاری گرێبه‌ستانه له‌وه‌دایه كه پێشینایهتیی داد به سه‌ر چاكه‌وه مسۆگه‌ر بكات، به گۆرِینی په‌یوه‌ست بوون له ئاست چاكه‌ی هاوبه‌ش، به خودی رێرِهوی گرێبه‌ستانه. پره‌نسیپه‌كانی داد بۆ خۆیان له‌م رێكاره گریبهستانهیهوه سه‌رچاوه‌یان گرتووه، چونكه له بواری ره‌وشتی تاكه‌وه گرێبه‌ست پێگه‌ی سه‌ربه‌خۆیی و جیایی ده‌گرێته خۆ. هه‌موو گرفته‌كه په‌یوه‌ندیی به راده‌ی جێ گرتنه‌وه‌ی به‌راوردی رێكارانه‌ی گرێبه‌ستانه بۆ پێشینه بۆچوون (وێنا)ی پێوه‌رانه‌ی چاكه‌ی ده‌سته‌جه‌معییه‌وه هه‌یه. جا ئه‌گه‌ر رولز پێگه‌یه‌كی پێشتر له داد به ویژدانكاری (fairness) ده‌دات، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه ویژدانكاری سیمایه‌كی دیاری ره‌وشگه‌ری ره‌سه‌نی گرێبه‌سته، كه له سه‌ریه‌تی دادپه‌روه‌ریی ده‌زگاكانی بنچینه‌یی لێ دروست بن. جا لێره‌وه ده‌كرێ بڵێین رولز هه‌موو قورسایی تیۆریی پاش تیۆریی داد ده‌خاته گه‌ردنی خورافه‌ی رهوشگهرهوه.
ریكۆر پێی وایه، رولز به‌م تیۆرییه فێڵه ویستوویه‌تی داد له ژێر ده‌ستی چاكه ده‌ربخات، ئه‌ویش له میانی به‌راوردی رێكارانهیهوه، به‌ڵام سێ گرفتیش دێنه پێش:
یه‌كه‌م: له قۆناغی دهستاودهستدا كه رێككه‌وتننامه‌ی په‌یوه‌ندیدار به رێكخستنی دادپه‌روه‌رانه‌ی ده‌زگاكانی لێ ده‌رده‌چێت، چ شتێك حاڵه‌تی ویژدانكاری مسۆگه‌ر ده‌كات؟
دووه‌م: له‌م دۆخه وه‌همیه‌ی دهستاودهستدا، كامه‌ن ئه‌و پره‌نسیپانه‌ی هه‌ڵده‌بژێردرێن؟
سێیه‌م: كامه‌یه ئه‌و به‌ڵگه‌یه‌ی ده‌كرێ لایه‌نانی ده‌ستاوده‌ست بهێنێته سه‌ر یه‌كده‌نگی له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی پره‌نسیپه‌كانی دادی رولزانه له بری شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كانی سوودخوازی، بۆ نموونه؟
سه‌باره‌ت به پرسیاری یه‌كه‌م، ریكۆر هۆشداری ده‌دات سه‌باره‌ت به چه‌ندین ئاسته‌نگی رێگر له به‌رده‌م حاڵه‌تی پێویست له ویژدانكاری بۆ دیاری كردنی پره‌نسیپه‌كانی داد كه گرێبه‌ستی كۆمه‌ڵایه‌تی دیسپلین ده‌كه‌ن، وه‌ك ئاشنا بوون به ههمهجۆر لایه‌نانی ده‌روونیی گشتیی مرۆڤ و دیاری كردنی به‌راییه هاتی جڤاكی، كه مرۆڤی عاقڵمه‌ند به دوایدا وێڵه، هه‌روه‌ها سه‌لمێندراوه مه‌عریفه‌یه‌ك كه به‌شی ههمهجۆر بۆچوونه‌كانی داد بكات، هه‌روه‌ها یه‌كسان بوون له برِی زانیاری‌دا.. ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ناتواناییه له دیسپلین كردنی راسته رێكاری بابه‌تیانه بۆ گه‌یشتن به پره‌نسیپه‌كانی داد له ره‌وشێكی ره‌سه‌نی ویژدانكاریدا.
سه‌باره‌ت به گرفتی دووه‌میش، ریكۆر پێی وایه جووته پره‌نسیپی داد به‌وه‌ی كه دوو پره‌نسیپی دابهشكارن (دابه‌ش كردنی ماف و ئه‌رك و قازانج..) به بیرۆكه‌ی فره‌یی داهاتدا ناچن، به‌ڵكوو به رێسای دابه‌ش كردنی دهگۆرِن. به‌ڵام دابه‌ش كردن له كۆمه‌ڵگایه‌كدا كه وه‌ك رێرِهوێكی دابه‌ش كردن لێی دهرِواندرێت، گرفتی دژواتر ده‌نێته‌وه، هه‌ڵبه‌ت گه‌لێك رێگا هه‌ن بۆ دابه‌ش كردنی ده‌سكه‌وت و زیانه‌كان، به‌وه‌ی كه مۆركی سازان - به‌ریه‌ك كه‌وتنی هه‌میشه‌ییه بۆ كۆمه‌ڵ.
رولزیش وه‌ك فه‌یله‌سووفانی دیكه‌ی ره‌وشت، ئاسته‌نگی په‌یوه‌ندیی نێوان داد و یه‌كسانیی هاته پێش، ئیدی له دیاری كردنی داد به شێوه‌یه‌كدا چرِی كرده‌وه، كه راده‌ی ئهوپهرِی كه له توانادا بێت له شێوه‌كانی نایه‌كسانیی حه‌تمی مسۆگه‌ر ده‌كات. ئیدی له رێی نموونه‌ی گرێبه‌ستانه‌ی خۆیه‌وه (یه‌كسانیی نێوان هاوبه‌شان له ره‌وشی ره‌سه‌ندا) به‌وه گه‌یشت، كه له پێش رِا سیمای ویژدانكاری ببه‌خشێته شێوه‌كانی ئه‌و جیاوازییه‌ی گرێبه‌ست برِیاریان ده‌دات، مادام كه له به‌راییه هه‌لومه‌رجه‌كانی ده‌ست پێ كردن‌دا (یه‌كسانی له ماف و یه‌ك ده‌رفه‌تی)دا، خه‌می یه‌كسانی خوراوه.
سه‌باره‌ت به گرفتی سێیه‌م، ریكۆر پێی وایه رولز له پاساو هێنانه‌وه‌ی بۆ هه‌ڵبژاردنی جووته پره‌نسیپی داده‌وه، به‌ره‌و تیۆریی (برِیار له رێرِهوێكی ئهگهریندا) ده‌چێت، ئه‌مه‌ش ده‌رگا ده‌كاته‌وه به‌ره‌و رووی توانای جیاواز و ههمهجۆر. هه‌ڵبه‌ت گرێبهستكهران به‌ڵێننامه‌یه‌كیان له نێواندایه كه به ئاشكرا و یه‌كده‌نگی به‌نده‌كانی دیاری كراون. ئیدی لێره‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر دوو بۆچوونی جیاواز له‌باره‌ی داده‌وه به‌ریه‌ك كه‌وتن، یه‌كێك له بۆچوونه‌كان بوار ده‌دات به هه‌بوونی ره‌وشێك كه ده‌كرێ كه‌سێك به‌رهه‌ڵستیی بكات، كه‌چی بۆچوونه‌كه‌ی دی ئه‌و ئه‌گه‌ره دوور ده‌خاته‌وه، هه‌ر ئه‌م بۆچوونه‌ی دواییشیان زاڵ ده‌بێت. جا ئه‌و كات ئه‌و پرسیاره‌ی ده‌كرێت ئه‌وه‌یه: به‌ڵێننامه‌یه‌كی نامێژوویی تا چ راده‌یه‌ك ده‌توانێت كۆمه‌ڵگایه‌كی مێژوویی په‌یوه‌ست بكات؟
به‌م جۆره ریكۆر له به‌رهه‌ڵستییه‌كانی هه‌مبه‌ر به رولز ده‌گاته ئه‌وه‌ی، كه تیۆرییه‌كه‌ی ده‌رباره‌ی داد زاده‌ی به‌راوردێكی وێژه‌یی رێكارانه‌یه، كه وێنایه‌كی پێشین له‌باره‌ی ناوه‌رۆكی داد له خۆ ده‌گرێت، هه‌ر ئه‌ویشه بوار به دیاری كردنی جووته پره‌نسیپی داد و راڤهكهیان ده‌دات، به‌ر له‌وه‌ی بیسه‌لمێنین، (ئه‌گه‌ر كاره‌كه كرده‌نی بێت) كه ئه‌وان ئه‌و جووته پێوه‌ره‌ن كه له چركه‌ساتی ره‌وشی ره‌سه‌ندا پێیان ده‌گات. ره‌وشی ره‌سه‌ن كه هه‌ر بۆ خۆی ویژدانكاری مسۆگه‌ر ده‌كات، زاده‌ی وێنایه‌كی خۆبه‌خۆ و چه‌مكێكی دیاری كراوی فه‌لسه‌فییه سه‌باره‌ت به ویژدانكاری، كه له گه‌ڵاڵه كردنی هه‌ردوو پره‌نسیپی داددا گردهبرِه. ئیدی لێره‌دایه سنووری هه‌ر تیۆرییه‌كی رێكارانه كه پێی وایه ده‌توانێت پشت له وێنایه‌كی پێوه‌رانه‌ی چاكه‌ی دهستهجهمعانه بكات(28). هه‌رچی (ئه‌نتۆنیۆ نگری)یه، پێی وایه تیۆریی داد له لای رولز له (پاشینه‌یه‌كی به‌هێزی وێنه‌یی)یه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات، كه سۆزێكی شاراوه‌ی بۆ ئهوپهرِه دامه‌زراندنی ئه‌نتۆلۆژی هه‌یه. راسته ئه‌و ده‌یه‌وێ خۆی له به‌راورده وه‌زیفییه باوه‌كانی ئه‌و داده رزگار بكات، كه به‌نده به ئامرازه عه‌قڵانیه‌تی نوێخوازیی سه‌رمایه‌دارانه، به بێ ههڵگهرِانهوه به‌ره‌و ته‌رزێكی نوێ له تیۆرییه‌كانی مافی سروشتی (بۆ نموونه نوزیك) یان به‌ره‌و مه‌یلی رێژه‌ییانه‌ی ده‌سته‌جه‌معیانه (هابرماس). ئا لێره‌وه‌یه گهرِانهوه به‌ره‌و وێنه‌كاری ترانساندنتالی به گوێره‌ی رێكاری كانت، واته بیرۆكه‌ی سه‌ربه‌خۆیی و جیایی له چێوه‌ی روانگه‌یه‌كی گرێبه‌ستانه‌دا كه ئازادی و یه‌كسانیی تاكه‌كان ده‌گرێته ئه‌ستۆ.
نگری پێی وایه، بیرۆكه‌ی رولز ده‌چێته نێو رێرِهوی تیۆرییه‌كانی (لیبرالیزمی پێشكه‌وتنخواز) واته (دیموكراسیی گه‌شه و بووژانه‌وه) به چه‌مكی ئه‌نگلۆساكسۆنی، كه به‌شداری كردن له ژیانی سیاسی‌دا نه‌ك هه‌ر پێویسته بۆ پاراستنی ئازادیی تاك و به‌س، به‌ڵكوو هه‌روه‌ها پێویسته له پێناو دامه‌زراندنی وڵاتایهتییهك (هاووڵاتایهتییهك) كه له سه‌ر په‌یوه‌ندی و به‌شداری كردن و كۆمه‌ك رۆنراوه. به‌ڵام رێرِهوی سه‌لماندنی گیرۆده‌ی له‌نگیی ترسناكه كه زاده‌ی چه‌مكی (ره‌وشی ره‌سه‌نه) كه نادیار و ناورده. رولز جۆری (ئه‌و به‌رات به‌راییه) دیاری ناكات كه ئه‌م ره‌وشگه‌ر به ده‌وری ئه‌ودا گرێژه‌نه ده‌به‌ستێت، ئه‌مه‌ش وا له رێرِهوی مه‌به‌ستداری كه به‌ره‌و جووته پره‌نسیپی داد ده‌چێت، لابه‌لا و ئه‌گه‌رین بێت. ئه‌و تیۆرییانه رێگا بۆ هه‌موو به‌راوردێك ده‌كه‌نه‌وه به دوور خستنه‌وه‌ی هه‌موو دیاری كردنه‌كانی ناچارانه‌ی دیرۆكانه ده‌ست نیشان كرا‌و، به‌ڵام مه‌یلی وێنه‌ییانه‌ی ئه‌و بۆی نییه بگونجێت ته‌نیا له‌گه‌ڵ رێرِهوانێك كه لیبرالیزمی یاسایی پێشتر ره‌گی تێدا داكوتاوه و تێیدا جێگیر بووه، یاخود ته‌نیا تیۆرییه‌كه‌ی داكۆكی كردن بێت له ره‌وشی كه هه‌یه(29).
له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا نه‌چووین به لای خوێندنه‌وه‌ی دیكه‌ی گرنگ بۆ تیۆریی داد له لای رولز، له نێویاندا خوێندنه‌وه‌ی فه‌یله‌سووف و ئابووریناسی هیندستان (ئامارتیا سن) كه ره‌خنه‌یه‌كی سه‌نگینی له تێزه‌كه‌ی رولز گرت له روانگه‌ی تیۆرییه‌كه‌ی له‌باره‌ی (شیان)ـه‌وه(30) (capacities)، هه‌روه‌ها ره‌خنه‌ی فه‌یله‌سووفی لیبرالی ئه‌مریكی (روبیر نوزیك)(31)، بێ له خوێندنه‌وه‌ی فه‌یله‌سووفانی دیكه‌ی گرووپكار، نه‌مازه (مایكل ساندل) كه گرنگترین فه‌یله‌سووفی داده له پاش رولز، كه به كتێبه به ناوبانگه‌كه‌ی (بازنه‌كانی داد)(33) ناوبانگی ده‌ركرد، ئێمه به خستنه رووی خوێندنه‌وه‌ی (تایلۆر)ی هاوكاری هه‌ردووكیان، به‌سمان لێ كرد.
هێنده‌ش بۆ ئێمه به‌سه كه ئاماژه‌مان به بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی تیۆریی رولز كرد، هه‌روه‌ها سه‌رنجیشمان به لای ئه‌و دیالۆگانهشدا برد كه له هزری سیاسیی هاوچه‌رخدا هێنانییه ئاراوه.
په‌راوێز:............................
(*) توێژه‌ر و ئه‌كادیمیستێكی مۆریتانییه.
1- Hegel: principes de la philosophie de droit vrin 1989
2- من أهم هذه المحاولات مقاربة الكاتب والسياسي الفرنسي بنجامين كوستان(1767- 183) الرافضة للنموذج التعاقدي من منطلقات فردية راجع له:
B.Constant: la liberté chez les modernes in écrits politiques Gallimard 1997
3- راجع مثلاً كتاب ستوارت ميل المشهور
John Stuart Mill: utilitarism filiquarian publishing 2007
4- لا شك أن أهم فلاسفة مدرسة فرانكفورت تأثيراً في الساحة الأمريكية هو هربرت ماركوز (1898- 1979) الذي أقام طويلاً في الولايات المتحدة ودرس في جامعاتها. راجع له
H.Marcuse: one ـ dimensional man ark paperback London 1986
5- راجع مثلاً مقالة شتراوس المشهورة (موجات الحداثة الثلاث) في
”the three waves of modernity” in political philosophy: six essays by leo strauss hilail gildin 1975
6- صدرت الأطروحة الأولى بعنوان:
J.Rawls: a theory of justice
و سنرجع في هذا البحث للترجمة الفرنسية:
Théorie de la justice Seuil ed 1997
7- Aristote: Ethique a Nicomaque vrin 1990
8- kant: fondements de la métaphysique
des moeurs delagrave 1989
9- راجع نقده للتصورات التاريخانية في
Leo strauss: la philosophie politique et l histoire biblio essai 2008 pp39- 71
10- Rawls: “la théorie de la justice comme équité: une théorie politique et non pas métaphysique” in justice et démocratie seuil 1993 pp 205- 241
11- John rawls théorie de la justice p 37
12- ibid pp42- 43
12- راجع في الموضوع:
Veronique Munoz ـ Darde: “la justice comme équité dansl’ oeuvre de John Rawls”
In la justice s\d Patrik Wolling vrin 2007 pp142- 148
Mounir Kchaou: “le contractualisme contemporain et la construction du lien social” in études rawlsiennes: contrat et justice pp 15- 74.
13- Rawls: la justice comme équité la découverte 2003 p 22.
Rawls: libéralisme politique puf 1995 p40.
14- Rawls: la justice comme équité p 25.
15 – John rawls: théorie de la justice P 495- 496.
16- ibid p33.
17- ibid p44.
18- ibid p 168.
19- Rawls: la justice comme équité pp 56- 57.
20- John rawls: théorie de la justice P91.
21- Rawls: la justice comme équité PP 69- 70
22- Rawls: justice et démocratie p 287
23- ibid p288
24- ibid p 301
24- Rawls: liberalisme politique p 261
25- Charles Taylor: le malaise de la modernité cerf 1994 p26
26- Taylor: muliticulturalisme: difference et démocratie aubier 1994 p 83
راجع حول التصورات المجموعاتية في علاقتها بنظرية رولز
كتاب الفيلسوف الكندي ويل كيمليكا الهام:
Will Kymlicka: les théories de la justice.une introduction la découverte 2003 pp217- 253
27- Jurgen Habermas: “la réconciliation grâce à l’usage public de la raison. remarques sur le libéralisme politique de john rawls”
In Habermas \Rawls: débat sur la justice politique cerf 1997 pp 9- 48
راجع رد رولز على هابرماس في الكتاب نفسه(ص 49- 142)
28- Paul Ricoeur: John Rawls: de l’ autonomie morale a la fiction du contrat social
In le juste ed esprit 1995 pp 196- 215
29- Antonio negri: le pouvoir constituent: essai sur les alternatives de la modernité puf 1997 p9
راجع أيضا بحثه الهام:
Negri: “Rawls: un formalisme fort dans la pensee molle”
http: //multitudes.samizdat.net/Rawls
30- Amartya Sen: répenser l’ inegalité seuil 2000 pp114- 116
31- Robert Nozick: Anarchie، Etat et Utopie puf 2006
32- Michael Sandel: Le libéralisme et les limites de la justice seuil 1999
33- Michael Walzer: les sphères de la justice seuil 1997