بەم ڕێگایە كێشی كۆرپەكەت زیاد دەكات

بەم ڕێگایە كێشی كۆرپەكەت زیاد دەكات
هەندێك منداڵ كاتێك دێنە دونیاوە كێشیان كەمە و دایك و باوك پەنا دەبەنە بەر ئەنجامدانی كۆمەڵێك پشكنین بۆ ئەوەی هۆكاری لاوازی منداڵەكەیان بدۆزنەوە .

گەدەی منداڵ لە دوای لەدایكبونی بچوكە و ئەمەش هۆكارە بۆ ئەوەی منداڵ بەشێوەیەكی پچڕپچڕ شیر بخوات .

منداڵ پێویستی بەوە هەیە دوو كاتژمێر جارێك شیری پێبدرێت لەشەش مانگی سەرەتای تەمەنیدا و دوای ئەوەی توانای خواردنی هەندێك خۆراكی دەبێت ئەوە پێویستە ئەو خۆراكانەی كە گەدەی منداڵ دەتوانێت هەرسی بكات پێی بدرێت بەڵام دوای ئەوەی بەتەواوەتی بۆی نەرم بكرێتەوە و بهاڕێت بۆ ئەوەی بتوانێت بیخوات ئەم شێوازەی خۆراك پێدان دەبێتە هۆی زیاد بونی كێشی منداڵ .
Top