گۆگڵ پشتگیرى دو مۆبایلە نوێیەکەى هواوى ناکات

گۆگڵ پشتگیرى دو مۆبایلە نوێیەکەى هواوى ناکات
کۆمپانیاى هواوى بەنیازە لە ئایندەیەکى نزیکدا هەردو مۆبایلى مەیتى30 و مەیتى 30پڕۆ بخاتە بازاڕەوە بەسیستمى تایبەتى خۆى و دور لە سیستمى ئەندرۆیدى گۆگڵ.

دوای بڵاوكردنەوەی هەواڵەكە هەر زو کۆمپانیاى گۆگڵ لە بەرامبەر دوبەرهەمە نوێیەکەى کۆمپانیاى هواوى رایگەیاند، پشتگیرى موبایلە نوێیەکانى هواوى ناکەین و هەردو موبایلەكە بێبەشدەبن لە خزمەتگوزاریەکانى گۆگڵ پلەى و گۆگڵ ماپ و یوتوبیان تێدانابێت و بەنیازە هەمو ئەپەکانی گۆگڵ بۆ بەرهەمە نوێیەکانی هواوی رابگرێت.

شارەزایان ئەم کارەى گۆگڵ بە سزادانى کۆمپانیاى هواوى لێكدەدەنەوە و پێیانوایە ئەگەربێت و هواوى بێبەشبێت لە خزمەتگوزاریەکانى گۆگڵ ئەوا رەنگە فرۆشى کۆمپانیاکە بەرێژەیەکى بەرچاو کەمبکات.

پێشتر هواوی سیستەمی کارپێکەری تایبەت بەخۆى بەناوى هارمۆنى ئۆئێس-ى بۆ مۆبایل و تەلەفزیۆنە زیرەکەکان راگەیاند، کە هۆکارى سەرەکى ئەو بڕیارەى کۆمپانیاى هواوى چینى بۆ ئەو سزایانە دەگەرایەوە کە ئەمریکا لە سەرەتاى ئەمساڵدا خستیە سەر کۆمپانیای هواوی بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بەسەر بەشداربوانی وڵاتەکەیەوە، هەرچەندە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی سزاکان لەسەر هواوەی لادەبات، بەڵام ئەو لێدوانەى ترەمپ نەبوەتە هۆى وەستانى کۆمپانیاى هواوى لە دروستکردن و جێگیرکردنى سیستمەکەى لە بەرهەمە نوێیەکانیدا.
Top