بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤایه‌تی قڕ نه‌بێت، واز له ئاژه‌ڵی كێوی بێنن
له راپۆرتێكدا، رۆژی 7ی تهمموز، پرۆگرامی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ ژینگه (UNEP) و په‌یمانگەی نێوده‌وڵه‌تی بۆ توێژینه‌وه‌ی سامانی ئاژه‌ڵ (ILRI)، حه‌وت لایه‌نی دیاریكردووه كه به‌رپرسن له‌م نه‌خۆشییانه، ئه‌وانیش داواكاری زیاتر له‌سه‌ر پرۆتینی ئاژه‌ڵ، ده‌رهێنانی سامانی سروشتی و ئاماده‌كردنی، كشتوكاڵی بێ‌شومار، كه‌ڵك وه‌رگرتن له گیانداره كێوییه‌كان، زیادبوونی گه‌شتكردن و گواستنه‌وه، گۆڕانكاری له‌گه‌یاندنی خۆراك و گوڕانكاری له ژینگه.
ئینگێر ئه‌ندرسۆن، به‌رێوه‌به‌ری پرۆگرامی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ ژینگه له به‌یاننامه‌یه‌كدا نووسیویه‌تی: "زانست ئاشكرای كردووه، ئه‌گه‌ر ئاژه‌ڵه كێوییه‌كان به‌به‌رده‌وامی به‌كاربهێنرێن ئه‌وا ژینگه‌كه‌مان وێران ده‌كه‌ین. ده‌توانین پێشبینی ئه‌م شه‌پۆله به‌رده‌وامه‌ی نه‌خۆشی بكه‌ین، كه له ئاژه‌ڵه‌وه گواستراوه‌ته‌وه بۆ مرۆڤ. ئاشكراشه له ساڵانی رابردوودا به‌شی زۆریان سه‌رچاوه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌كه‌ی چین بووه".
گوتیشی: "دواهه‌مین په‌تا (كۆرۆنا ڤایرۆس) ئاگادارمان ده‌كاته‌وه كه پرسێكی ئاسان و ساده نییه و كۆتایشی نه‌هاتووه، ناشزانرێت كه‌ی كۆتایی دێت. ده‌شێت ئه‌مه‌ش پێشبینی بكرێت بۆ كۆتایی و شكستی مرۆڤایه‌تی، كه‌چی تا ئێستا ئێمه ئاماده‌گیمان تێدا نییه بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له ئاژه‌ڵه كێوییه‌كان".
ئه‌و پێداگری له‌وه ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی رێگری بكه‌ین له بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای دیكە له ئاینده‌دا پێویسته پشت به پارێزگاریكردن له سروشت ببه‌ستین.
به‌پێی زانكۆی جۆنز هۆبكنز تا رۆژی 7ی تهمموز، زیاتر له 11 ملیۆن كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و له‌و ژماریه‌ش نزیكه‌ی 542 هه‌زار كه‌س مردوون.
به‌پێی پرۆگرامی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ ژینگه 60%ی نه‌خۆشییه گوازراوه‌كان له‌نێو مرۆڤدا ده‌ركه‌وتوون و 75%ی له‌نێو ئاژه‌ڵه كێوییه‌كاندا، ئه‌مه‌ش نیشانه‌یه په‌یوه‌ندی نێوان مرۆڤ و ئاژه‌ڵی كێوی نادروسته و پێویسته حكومه‌ته‌كان گۆڕانكاری بكه‌ن.
دیلیار راندۆلڤ، ئهپدیمیالیجستی ڤێتێرنه‌ری كه ده‌ستێكی باڵای هه‌یه له‌م راپۆرته‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا ده‌ڵێت: "له‌كاتێدا زۆربه‌ی جیهان تووشی شۆك بوو به‌هۆی كۆرۆنا ڤایرۆسه‌وه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی له‌بواری ئاژه‌ڵداریدا كار ده‌كه‌ن وه‌ك ئێمه، تووشی شۆك نه‌بووین، چونكه تا راده‌یه‌ك پێشبینی ئه‌وه‌مان ده‌كرد".
راندۆلڤ وه‌ها وه‌سفی دۆخه‌كه ده‌كات، كه له‌ماوه‌ی 50 ساڵی رابردوودا ئه‌و نه‌خۆشییانه‌ی ده‌ركه‌وتوون به‌هۆی ئاژه‌ڵی كێوییه‌وه بووه.
جیمی سمیس به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگای نێوده‌وڵه‌تی بۆ توێژینه‌وه‌ی سامانی ئاژه‌ڵ ده‌ڵێت: "به‌هۆی ئه‌زموونی چه‌ند ساڵه‌مانه‌وه له‌گه‌ڵ ڤایرۆسی ئیبۆلا و نه‌خۆشییه بڵاوه‌كانی دیكە ده‌ركه‌وتووه كه ده‌وڵه‌تانی ئه‌فریقا زیانی گه‌وره‌یان به‌ركه‌وتووه و چینیش سه‌رچاوه‌ی نه‌خۆشییه".
ده‌شڵێت: "به‌هۆی ئه‌و نه‌خۆشییانه‌وه له‌ماوه‌ی 50 ساڵی رابردوودا 100 ملیار دۆلار زیانی لێداوین، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی به‌هۆی كۆرۆناوه چاوه‌ڕوانده‌كرێت ئه‌م زیانه بگاته 9 تریلیۆن دۆلار".
بۆیه پسپۆرانی بواره‌كه ئامۆژگاری ئه‌وه‌مان ده‌كه‌ن، كه چه‌ند هه‌نگاوێك پێویسته بگیرێته‌به‌ر بۆ رێگری له بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای دیكە له ئاینده‌دا، له‌وانه: پاراستنی به‌رده‌وامی زەوییە كشتوكاڵییەكان، چاودێری زیاتری سیستمی خۆراك گه‌شه‌پێدانی ئه‌ڵته‌رناتیڤی ئاسایشی خۆراك، گه‌شه‌پێدانی زیاتری خۆراك به به‌رده‌وامی له‌سه‌ر كشتوكاڵ و وازهێنان له گیاندار و باڵنده‌ی كێوی.
لیستی ئه‌و ڤایرۆسانه‌ی له 53 ساڵی رابردوودا بڵاوبوونه‌ته‌وه:
مایبۆرگ (1967): هۆكاری نه‌خۆشییه‌كه شه‌مشه‌مه‌كوێره بووه. شوێنی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه ئۆگه‌ندا و 590 كه‌س تووشبوون و له‌و ژماره‌یه‌ش 478 ی مردوون. به‌مه‌ش رێژه‌ی مردن 81% بووه.
ئیبۆلا (1976): هۆكاری په‌تاكه شه‌مشه‌مه‌كوێره بووه، له‌كۆماری كۆنگۆی دیموكرات سه‌ریهه‌ڵداوه. 33 هه‌زار و 687 كه‌س تووشبوون و بۆته هۆی مردنی 14 هه‌زار و 693 كه‌س به‌مه‌ش رێژه‌ی مردن 44% بووه.
ناپا (1999): هۆكاری سه‌ره‌كی كونه‌په‌پوو بووه، ڤایرۆسه‌كه له مالیزیا ده‌ركه‌وتووه. ژماره‌ی كه‌یسه‌كان كه‌م بووه. ته‌نیا 496 كه‌یس به‌ڵام 265ی مردوون به‌مه‌ش رێژه‌ی مردن 53% بووه.
سارس (2002): هۆكاری نه‌خۆشییه‌كه شه‌مشه‌مه‌كوێره بووه. شوێنی سه‌ره‌كی بڵاوبوونه‌وه‌ی نههۆشییهكه وڵاتی چین بووه. زیاتر له 8 هه‌زار كه‌س تووش بوون و له‌وه‌ش 774 كه‌س مردوون به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه، رێژه‌ی مردن 10% بووه.
ئه‌نفلۆنزای باڵنده (2003): هۆكاری سه‌ره‌كی باڵنده‌ی كێوی و گواستنه‌وه‌ی بۆ باڵنده‌ی ماڵی. چین شوێنی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه بوو. 861 كه‌س تووشی نه‌خۆشییه‌كه بوون و له‌وه‌ش 455ی مردووه. به‌مه‌ش رێژه‌ی مردن 53% بوو.
مارس (2012): هۆكاری نه‌خۆشییه‌كه حوشتر بووه به‌ڵام له بنه‌ڕه‌تدا به‌هۆی شه‌مشه‌مه كوێره‌وه گواستراوه‌ته‌وه بۆ حوشتر. شوێنی سه‌ره‌كی عه‌ره‌بستانی سعودیه بووه و 20 هه‌زار و 521 كه‌س تووشبوون له جیهاندا. له‌وه‌ش 866 یان مردوون. رێژه‌ی مردن 34% بوو.
ئه‌نفلۆنزای باڵنده (2013): بۆ جاری دووه‌م، هۆكاری سه‌ره‌كی باڵنده‌ی كێوی و گواستنه‌وه‌ی بۆ باڵنده‌ی ماڵی. چین شوێنی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه بوو. ئه‌مجاره 1568كه‌س تووشی نه‌خۆشییه‌كه بوون و له‌وه‌ش 616ی مردووه. به‌مه‌ش رێژه‌ی مردن 39% بوو.
ئه‌نفلۆنزای به‌راز (2009-به‌رده‌وامه): هۆكاری سه‌ره‌كی نه‌خۆشییه‌كه به‌رازه، له‌نێوان ئه‌مریكا و مه‌كسیك بڵاوبووەتەوە. 1 ملیۆن كه‌س تووشی نه‌خۆشییه‌كه بوو. له‌و ژماره‌یه 123-203 هه‌زار كه‌س مردووه. رێژه‌ی مردن 0.01%..
ئه‌نفلۆنزای وه‌رزی (ساڵانه): نه‌خۆشییه‌كه به‌هۆی باڵنده‌ی كێویی و به‌رازه‌وه‌یه و له هه‌موو جیهاندا بڵاوه. تا ئێستا 290-650 هه‌زار كه‌س مردووه، به‌ڵام رێژه‌ی مردن نزمه ته‌نیا 0.01 كه‌متر بووه.
كۆڤید-19 (2019): تا ئێستا ساغنهبووەتهوه به‌هۆی چ گیانلهبهرێكهوه بڵاوبۆته‌وه. له‌نێوان شه‌مشه‌مه‌كوێره و مار و ئاژه‌ڵی پهنگۆدایه. تا رۆژی 7ی تهمموز، 11 ملیۆن و 726 هه‌زار و 964 كه‌س تووش بوون. له‌و تووشبوانه‌ش 541 هه‌زار و 764 كه‌س مردووه و رێژه‌ی مردن 5.3%یه.
K24