لە چین پەیەکەرێکی زێڕێن تێکشكیندرا
ئەم پەیکەرەی ماو تسی تۆنگ، بە بڕی نیو ملیۆن دۆلاری ئەمریکی دروستکراوە و بە بڕیاری حکومەت پەیکەرەکە تێکشکێندرا، بە بیانوی ئەوەی مۆڵەتی بۆ وەرنەگیراوە.
بەرزی پەیکەرەکە 37 مەترە و ناوچەی خنان لە ناوەڕاستی چین دانرابوو.
ماو تسی تۆنگ وەک کەسایەتییەکی نیشتمانی لەسەر ئاستی وڵاتی چیندا رێزی لێدەنرێت.