پۆلیس: هونەرمەندێک لە هەولێر کوژرا

پۆلیس: هونەرمەندێک لە هەولێر کوژرا

شەوی رابردوو هونەرمەندی گۆرانیبێژ جێگر عەزیز لەلایەن هاوڕێیەكی خۆیەوە بە چەقۆ كوژرا، پۆلیسی هەولێریش دەڵێت 3 كەس لەسەر رووداوەكە دەستگیركراون‌.

نەقیب هۆگر عزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، شەوی رابردوو ئەو هونەرمەندە لەگەڵ چەند هاوڕێیەكی دیكەیدا لە ماڵی هاوڕێیەكیان ماونەتەوە، دواتر بەهۆی كێشەیەكەوە دەمەقاڵێ لەنێوانیاندا دروست بووە، سەرنجام یەكێك لە هاوڕێكانی چەقۆیەك لێداوە، پاش گەیاندنیشی بە نەخۆشخانە گیان لەدەست داوە.
گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر گوتیشی "سێ كەس لەسەر رووداوەكە دەستگیركراون ‌و لێكۆڵینەوەش لە رووداوەكە بەردەوامە". هونەرمەند جێگر عەزیز لەدایكبووی ساڵی 1992، خەڵكی شاری رانیەی سەر بە پارێزگای سلێمانییە، لە هەولێر خوێندكاری بەشی میوزیكی كۆلێژی هونەرە جوانەكانی زانكۆی سەڵاحەدین بوو.













رووداو
Top