سعودیه‌ رِێگه‌ به‌ سوپاى ئیسرائیل ده‌دات هێرش بكاته‌ سه‌ر ئێران

سعودیه‌ رِێگه‌ به‌ سوپاى ئیسرائیل ده‌دات هێرش بكاته‌ سه‌ر ئێران
گولاَن-ساڵح محمد
حكومه‌تى سعودیه‌ ئاماده‌یی ولاَته‌كه‌ى نیشاندا بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر كوره‌ ئه‌تۆمیه‌كانى ئێران له‌لایه‌ن هێزى ئاسمانى ئیسرائیله‌وه‌ و گڵۆپی سه‌وزى بۆ هه‌ڵكردون.

رِۆژنامه‌ى تایمزى چاپی به‌ریتانیا بلاَوى كرده‌وه‌ كه‌ حكومه‌تى سعودیه‌ ئاماده‌یی ولاَته‌كه‌ى نیشانداوه‌ بۆ به‌كارهێنانى ئاسمانه‌كه‌ى له‌لایه‌ن هێزى ئاسمانى ئیسرائیله‌وه‌ به‌مه‌به‌ستى هێرش كردنه‌ سه‌ر كوره‌ ئه‌تۆمیه‌كانى ئێران، و برِیارى داوه‌ له‌و كاتانه‌دا سه‌رجه‌م چالاكیه‌ ئاسمانیه‌كانى ولاَته‌كه‌ى رِابگرێت و هێزه‌ به‌رگریه‌كانیش ئاگادار بكاته‌وه‌ تا رِێگرى نه‌كه‌ن له‌ فرِۆكه‌كانى ئیسرائیل له‌كاتى هێرش كردنه‌ سه‌ر كوره‌ ئه‌تۆمیه‌كانى ئێران.

به‌رپرسێكى ئه‌مه‌ریكی ئاشكرایی كرد كه‌ سعودیه‌ مه‌ترسی خۆى له‌ به‌رنامه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ئێران رِاگه‌یاندوه‌ بۆیه‌ ئاماده‌یه‌ رِێگه‌ به‌ ئیسرائیل بدات هێرش بكاته‌ سه‌ر ئێران.
Top