نه‌ژاد ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى رِاستگۆیی خۆى له‌ده‌ست داوه
"مه‌حمود ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد" سه‌رۆكى ئێران رِایگه‌یاند:
ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى متمانه‌ى خۆى له‌ده‌ستداوه و بوه‌ته ئامرازى ده‌ستى ولاَته زلهێزه‌كان بۆ دژایه‌تى كردنى ولاَته‌كانى تر.
دواى چه‌ند رِۆژێك به‌سه‌ر سه‌پاندنى سزاى زیاتر به‌سه‌ر ئێران له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تیه‌وه سه‌رۆكى ده‌سته‌ى وزه‌ى ئه‌تۆمى ئێران رِایگه‌یاندبو كه ولاَته‌كه‌ى له‌چه‌ند مانگى داهاتودا په‌ره به به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ده‌دات.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكى ئێران گوتیشى: پێش برِیاردان له‌سه‌ر سه‌پاندنى سزا به‌سه‌ر ئێران له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تیه‌وه "باراك ئۆباما" سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا داواى له "ئه‌ردۆگان" سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا كردوه كه ده‌نگ بۆ ئه‌و پرِۆژه‌یه بدات یان دژى نه‌وه‌ستێت به‌لاَم ئه‌ردۆگان ئه‌و داوایه‌ى رِه‌ت كرده‌وه.