قه‌زافی: سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا عه‌ره‌به
سه‌رۆكى لیبیا ئاماژه به دۆستایه‌تى نێوان ولاَته‌كه‌ى و ئه‌مه‌ریكا ده‌دات و رِایگه‌ده‌ێنێت كه لیبیا هیچ كێشه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا نییه و په‌یوه‌ندیه‌كى باش له نێوان لیبیا و ئه‌مه‌ریكا هه‌یه.
"موعه‌ممه‌ر قه‌زافی" سه‌رۆكى لیبیا رِایگه‌یاند: "باراك ئۆباما"ـى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا عه‌ره‌به و له بنه‌چه‌دا ناوى (به‌ره‌كه حسێن ئه‌بو عه‌ماممه)ـیه و ئه‌مه‌ش جێی شانازیه كه عه‌ره‌بێك بگاته ئه‌و پۆسته، و هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه شانازیه كه‌سێكى رِه‌ش پێستى ئه‌فریقی سه‌رۆكایه‌تى ولاَتێكى وه‌كو ئه‌مه‌ریكا بكات.
له‌كۆتاییدا سه‌رۆكى لیبیا باسی له په‌یوه‌ندى ولاَته‌كه و ئه‌مه‌ریكا كرد و گوتى: په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان ئه‌مه‌ریكا و لیبیا له ئاستێكى باشدایه و هیچ كێشه‌یه‌ك له نێوان هه‌ردو ولاَت نییه.