یه‌كێتى ئه‌وروپا سزا به‌سه‌ر ئێران ده‌سه‌پێنێت
دواى سه‌پاندنى سزا بۆ جارى چواره‌م له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تیه‌وه به‌سه‌ر ئێران، یه‌كێتى ئه‌وروپاش برِیارى سه‌پاندنى سزاى زیاتر به‌سه‌ر ئێران ده‌ركرد به‌ده‌ر له سزاكانى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى.
"گایدو سترولی" وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا رِایگه‌یاند:
سزاى دارایی نوێ به‌سه‌ر ئێران ده‌سه‌پێنین وه‌ك یه‌كێتى ئه‌وروپا ، رِێگرى له ئاڵوگۆرِی دارایی و گواستنه‌وه‌ى كالاَ ده‌كه‌ین له‌رِێگه‌ى ئاسمانى و وشكانى و ده‌ریایی له نێوان ئه‌وروپا و ئێران.
هه‌روه‌ها وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا گوتیشى: پێویسته حكومه‌تى ئێران دانوستان له‌گه‌ڵ یه‌كێـى ئه‌وروپا ئه‌نجام بدات و ده‌ستبه‌ردارى به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ببێت و چیتر په‌ره به به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى نه‌دات كه بوه‌ته هۆكارى سه‌پاندنى سزا به‌سه‌ر ئێران‌دا له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى و یه‌كێتى ئه‌وروپاوه.