سعودیه‌ خۆی پرِچه‌ك ده‌كات

سعودیه‌ خۆی پرِچه‌ك ده‌كات

گولاَن-ساڵح محمد
حكومه‌تى سعودیه‌ بۆیه‌كه‌م جار گرێبه‌ستێكى له‌گه‌ڵ ولاَتى رِوسیا مۆركردوه‌ به‌مه‌به‌ستى كرِینى چه‌ك و به‌هێزكردنى هێزى سه‌ربازى سعودیه‌.

سعودیه‌ گرێبه‌تێكى 6 ملیار دۆلاری له‌گه‌ڵ رِوسیا مۆركردوه‌ كه‌ به‌پێى گرێبه‌سته‌كه‌ رِوسیا موشه‌كى به‌رگرى و زرێپۆش و هێلی كۆپته‌ر و چه‌ك به‌ سعودیه‌ ده‌فرۆشێت ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ سعودیه‌ بۆ یه‌كه‌مجاره‌ چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ى سه‌ربازى له‌ رِوسیا ده‌كرِێت چونكه‌ پێشتر گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ به‌ریتانیا و ئه‌مه‌ریكا مۆرده‌كرد.

كرِینى چه‌ك له‌لایه‌ن سعودیه‌وه‌ بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى هه‌ر جۆره‌ حاڵه‌تێكى له‌ناكاو و به‌هێزكردن و پرِچه‌ك كردنى سوپاى ولاَته‌كه‌یه‌تى.
Top